٢٧ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٦:٣٣
زەوریف: ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا مەترسی و ئاڵۆزیی بەدیی ھێناوە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: ئێران دابین کەری ئاسایشتی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیایەو بە درێژایی مێژووش ھەر ئاسایشتی ئەم ناوچەیەی دابین کردووە.

(ABNA24.com) وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: ئێران دابین کەری ئاسایشتی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیایەو بە درێژایی مێژووش ھەر ئاسایشتی ئەم ناوچەیەی دابین کردووە.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی ڕۆژی ئەفریقا لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران لە تاران لە کاردانەوە بەرامبەر بە بانگەشەی ئەمریکییەکان لە بارەی نیازی ئێران بۆ بەزاندنی سنووری دراوسێکانی، وتیشی: ئێران قەت نیازی بەزاندنی سنووری وڵاتانی دراوسێی نەبووە.

«موحەممەد جەواد زەریف» وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا مەترسی و ئاڵۆزیی بەدیی ھێناوە، وتیشی: ئەگەر ئەمریکییەکان پێیان وایە بە سڕینەوەی ئێران دەتوانن ئاسایشتی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا دابین بکەن گەلێک لە ھەڵەدان، چونکو ئاسایشتی ئەم ناوچەیە پێویستی بە ئێران و ئێرانیش پێویستی بە داسایشتی ئەم ناوچەیەیە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران  ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە ھەنگاوەکەی ئەمریکا لەمەڕ دانانی ناوی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە نێو پێڕستی بایکۆتەکانی دا وتی: ئەم ھەنگاوە دەربڕی ناشارەزا بوونی تۆکمەوتەواویان لە بارەی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکانە.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران  تیشکی خستە سەر بەیاننامەی سێ وڵاتی ئەورووپی لە مەڕ ھەنگاوەکانی ھاوپەیوەند بە ڕێککەوتنی بەرجامەوەو وتیشی: وڵاتانی ئەورووپی کە بەڵێنەکانی خۆیانیان جێبەجێ نەکردووە، لە ھەل و مەرجێکدا نین کە دژی ئێران بەیاننامە دەر کەن.




/129