٢٦ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٦:٢٦
هەنگاوی دووهەمی کەمکردنەوەی ئەرکەبەرجامییەکانی ئێران؛لە 7ژوئییە

دەبیری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتمانی ئێران ڕایگەیاند: بە نزیکبوون لە حەوتەمی ژوئییە و دەستپێکرانی هەنگاوی دووهەمی کەمکردنەوەی ئەرکە بەرجامییەکانی ئێران،گوشاری ئەورووپاییەکان بۆ ناچارکردنیی تاران بە درێژەی جێبەجێکردنیی ئەرکە قەبووڵکراوەکان لە بەرجام دا زۆرتربۆتەوە.

(ABNA24.com)دەبیری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتمانی ئێران ڕایگەیاند: بە نزیکبوون لە حەوتەمی ژوئییە و دەستپێکرانی هەنگاوی دووهەمی کەمکردنەوەی ئەرکە بەرجامییەکانی ئێران،گوشاری ئەورووپاییەکان بۆ ناچارکردنیی تاران بە درێژەی جێبەجێکردنیی ئەرکە قەبووڵکراوەکان لە بەرجام دا زۆرتربۆتەوە.

  ئەمیر دەریابان "عەلی شەمخانی" لە یادداشتێک بە ئاماژە دان بە بەیاننامەی ئەمدواییەی وەزیرانی دەرەوەی سێی وڵاتی ئەورووپایی(ئەڵمانیا،فەرەنسا وبەریتانیا) کە نموونەی بەرچاوی "پڕکێشی سیاسی"ـیە،گوتیشی: یاری بایکۆتی داناڵدترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، دوو ڕووی سکەیەکە ،کە نەخشەکانی سەر  ئەم قەرەپووڵە دوای تێپەڕبوونەوەی یەکساڵ لە وتووێژە بێئاکامەکان لەگەڵ ئەورووپا زیاتر لە ڕابردوو خەریکە دەردەکەوێت.

شەمخانی لەم یادداشتە بەڕاشکاوی گوتی: بە گوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتمانی ئێران؛لە حەوتەمەی ژوئییە هەنگاوی دووهەم لە پێناو کەمکردنەوەی ئەرکە بەرجامییەکان لە چوارچێوەی برگەکانی ٢٦ و٣٦ـی بەرجام بە شێوەی جیددی دەستپیدەکرێت تا وڵاتانێک وا لە دانبەخۆداگرتنی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆچوونێکی هەڵەیان هەیە،ئاگاداری ئەمە بن کە وڵامیی ئێران وەکوو کاردانەوە بە دەستدرێژی فڕۆکەی بی فڕۆکەوانی سیخۆڕی ئەمریکایی بۆسەر سنوورە ئاسمانییەکانی ئێرانە و جیاوازییەکی نابێت.

 سەرۆک کۆماری ئێران هەشتەمی مای هاوکات لەگەڵ ساڵوەگەڕی چوونە دەری نایاسایی ئەمریکا لە ڕێککەوتننی ناڤۆکی وجێبەجێنەکرانیی کردەوەکانی گرووپی ٤ کۆیەک لەمەڕ دابینی قازانجەکانی ئێران بە گوێرەی بەرجام، ڕایگەیاند ئێران ژمارێک لە ئەرکە بەرجامییەکانی خۆی کەمتر دەکاتەوە.

لەم پێناوە دا، تاران لە مۆڵەتێکی ٦٠ رۆژە بە شەریکانی بەرجام دەرفەتی داوە تا سەبارەت بە دابینی قازانجەکانی ئێران هەنگاو هەڵبگرن دەنا، هەنگاوی دووهەم کەمکردنەوەی ئەرکە بەرجامییەکانی ئێرانە.




/129