(ABNA24.com)نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: ئەمریکییەکان بە سەپاندنی سزای جۆربەجۆر و گوشار لەسەر خەڵکی ئێران پێشانیان داوە کە هۆگریەکیان بە دیپلۆماسی نین.
"مەجید تەخت ڕەوانچی" نوێنەری هەمیشەی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان رۆژی سێ شەممە لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن دا وتی: ئەمریکا لەبەرجام کشایەوە، لێخۆشبوونەکانی کڕینی نەوت لەئێرانی هەڵوەشاند، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی خستەنێو پێڕستی ترۆریزم و پاپۆڕەکانی خۆی ڕەوانەی ناوچەکەمان کرد، هەمووی ئەوانە پێشاندەری ئەوەیە کە واشنگتۆن هیچ هۆگریەکی بە دیپلۆماسی نییە.
تەخت ڕەوانچی پێی داگرت: ئەمریکا هەوڵ دەدا ئێران بخاتە ئاراستەیەکی نادادگەرانەو ئێستاش بەئاشکرا واشنگتۆن خەریکی شەڕی ئابوری لەگەڵ ئێرانە.
نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی کرانەئامانجی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی کە هاتبۆ سنوری ئاسمانیی ئێران، وتی: ئێران چوار جار وشداریی دا بەو فڕۆکەیە، بەڵام ئەوان گوێیان بەو وشدارییانە نەدا.
تەختی ڕەوانچی لەدرێژەی قسەکانیدا ئاماژەی کردە دانوستان لەگەڵ ئێران و وتی: چۆن دەتوانین لەگەڵ حکومەتێک لە ئەمریکا دانوستان بکەین کە زەخت وگوشارە ئابوریەکان قورستر و هەڕەشە لە ئێران دەکا.
/129