١٩ حوزەیران ٢٠١٩ - ١٠:١٨
وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی ئێران دەکات

"مەولوود چاوش ئۆغڵوو"ی وەزیری دەرەوەی تورکیا بە بانگهێشتی "محەممەد جەواد زەریف" هاوتای ئێرانی خۆی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی ژوەنی ٢٠١٩ سەردانی ئێران دەکات.

(ABNA24.com) "مەولوود چاوش ئۆغڵوو"ی وەزیری دەرەوەی تورکیا بە بانگهێشتی "محەممەد جەواد زەریف" هاوتای ئێرانی خۆی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی ژوەنی ٢٠١٩ سەردانی ئێران دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ئاناتوولی؛ "مەولوود چاوش ئۆغڵوو"ی وەزیری دەرەوەی تورکیا بە بانگهێشتی "محەممەد جەواد زەریف" هاوتای ئێرانی خۆی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی ژوەنی ٢٠١٩ سەردانی ئێران دەکات.

بە پێی ئەو زانیارییانەی لە باڵوێزخانەی تورکیا لە تاران بە دەست هاتووە، چاوش ئۆغلوو بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی هاوبەشی پلانداڕشتنی ستراتژیکی ئێران _ تورکیا کە بڕیارە لە شاری ئیسفەهان بەڕێوە بچێ، سەردانی ئێران دەکات.

یەکەم کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی هاوبەشی پلانداڕشتنی ستراتژیکی ئێران _ تورکیا بڕیارە ڕۆژی هەینی ٢١ی ژوەنی ٢٠١٩ لە شاری ئیسفەهان بەڕێوە بچێ.



/129