٩ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٩:٤٦
بۆردومانی خەستی چەند ناوچەیەکی پارێزگەی هەولێر لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانی ئەرتەشی تورکیا

ئەرتەشی تورکیا بەبیانووی ئامادەبوونی هێزە چەکدارەکانی پەکەکە بۆ جارێکی دیکە چەند ناوچەی پارێزگەی هەولێری بە خەستی بۆردومان کرد .

(ABNA24.com) ئەرتەشی تورکیا بەبیانووی ئامادەبوونی هێزە چەکدارەکانی پەکەکە بۆ جارێکی دیکە چەند ناوچەی پارێزگەی هەولێری بە خەستی بۆردومان کرد .

بەپێی راپۆرتی کوردپرێس ، ماڵپەڕی رۆژ نیوز نزیک لە پەکەکە باسی بۆردومانی خەستی گوندەکانی سەیران و خەلیفان دەکات لە دەڤەری برادۆستی  شاری سوران لە پارێزگەی هەولێر .

بە پێی ئەم راپۆرە ، سەر لە بایەنی ئەمڕۆ شەممە دوو فڕۆکەی جەنگیی ئەڕتەشی تورکیا ئەو ناوچەی بە خەستی بۆردومان کرد کە بووە هۆی زیان و خەساری زۆر لە مەزرا و لەوەڕگەکانی ناوچەکە .

 شەوی راردووش دو کۆپتەری جەنگیی ئەرتەشی تورکیا ناوچەی برادۆستیان تۆپباران کرد .

 لەم هەواڵەدا ئاماژەیەک نەکراوە بە زیانی مرۆیی کەسانی مەدەنی  یان چەکدارانی پەکەکە .

 پەلامارەکانی ئەرتەشی تورکیا لە کاتێکدایە کە ناڵی تەلەفزیۆنیی ئێن ئاڕ تی راپۆری دا ، هێزەکانی پەکەکە هەڵیانکوتاوەتە سەر بنکەکانی ئەرتەشی تورکیا لە دوڵی بیێ سەر بە ناوچەی باتیفا هەڵکەوتوو لە زاخۆ ی دهۆک .



/129