٩ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٩:٤٣
موسەوی: ئەمریکا ھیچکام لە ئامانجەکانی بایکۆت کردنی ئێرانی بۆ مسۆگەر نابێت

وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێرای ئیدانە کردنی ھەنگاوەکەی وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا لەمەڕ بایکۆتکردنی کۆمپانیای پترۆشیمیی ئێران وتی: ئەمریکا ھیچکام لە ئامانجەکانی بایکۆتەکردنی ئێرانی بۆ مسۆگەر نابێت.

(ABNA24.com) وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێرای ئیدانە کردنی ھەنگاوەکەی وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا لەمەڕ بایکۆتکردنی کۆمپانیای پترۆشیمیی ئێران وتی: ئەمریکا ھیچکام لە ئامانجەکانی بایکۆتەکردنی ئێرانی بۆ مسۆگەر نابێت.

وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا ڕۆژی ھەینی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ٣٩ کۆمپانیای ھاوپەیوەند بە کەرتی پترۆشیمیی ئێرانی خستووەتە نێو پێڕستی بایکۆتەکانی خۆیەوە.

سەیید عەباس موسەوی وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاری ئەمریکا سیاسەتێکی شکست ھاتووە کە گەلێک جار بە ھۆی سەرۆک کۆمارانی پێشووی ئەو وڵاتەوە تاقی کراوەتەوە، وتیشی: ئەو ھەنگاوە تازەیەی وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا لەمەڕ بایکۆت کردنی کۆمپانیاکانی پترۆشیمیی ئێران ، نمونەی ڕاستەقینەی تیرۆریزمی ئابووری و لە ئاراستەی دوژمنایەتیی بەردەوامی کۆشکی سپی دژی گەلی ئێرانە.

سەیید عەباس موسەوی وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە بایکۆتی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە بە پێچەوانەی بنەماو ڕێسا سەرەکییەکانی پەیوەندی و مافی نێونەتەوەییە، وتیشی: ھەموو وڵاتان لە سەریانە ھەتا لە بەرامبەر پێشێل کرانی ئاشکرای بنەما سەرەکییەکانی مافی نێونەتەوەیی کاردانەوە پیشان بدەن و نەھێڵن دەستھاتەکانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لە بواری چەندلایەنە خوازی لە بەر ھەنگاوەکانی ملھوڕانەو یەک لایەنەی کۆڕی ئەستەڵاتداری ئەمریکا تێک بچێت.

سەیید عەباس موسەوی وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەروەھا بانگەشەی کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی ئەمریکی بۆ دانوستان لەگەڵ ئێرانی بە فریوکارانە و ناڕاست و تەنیا بۆ ھەڵخەڵەتاندنی بیروڕای گشتیی جیھان زانی و وتیشی: تەنیا حەوتەیەک دان بەخۆداگرتن بەس بوو ھەتا لە پوچەڵ بوونی بانگەشەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بارەی دانوستان لەگەڵ ئێران بسەلمێندرێت.




/129