٨ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٨:٤٧
زەریف : ئەمریکا ناتوانێ هەڵسەنگاندنی خۆی لە بڕیارنامەی 2231 بەسەر ئەوانیتر داسەپێنێ

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هەوڵی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ راڤەکردنی بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجوومەنی ئاسایش بە گوێرەی داواکاریەکانی خۆیان ، جەختی کردەوە ، ئەوان لە جێگە و پلەیەکدا نین کە هەڵسەنگاندنی خۆیان بەسەر لایەنی دیکەداسەپێنن .

(ABNA24.com)وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هەوڵی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ راڤەکردنی بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجوومەنی ئاسایش بە گوێرەی داواکاریەکانی خۆیان ، جەختی کردەوە ، ئەوان لە جێگە و پلەیەکدا نین کە هەڵسەنگاندنی خۆیان بەسەر لایەنی دیکەداسەپێنن .

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە ی ئێران رۆژی هەینی لەسەر لاپیەڕەی خۆی لە توویتەردا بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا بە پێشێلکردنی بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجوومەنی ئاسایش لە بەرجام کشایەوە نوسی : ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە کاتێکدا کە ملوێنان چەک بۆ کوشتاری خەڵکی یەمەن ئەدەن بە دەسدرێژکاران ، لە جێگە و پلەیەکدا نین کە شرۆڤەی خۆیان لە بڕگەی موشەکیی بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایش بەسەر ئەوانیترداسەپێنن .

زەریف بە ئاماژە بەوەی کە بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجوومەنی ئاسایش ، ئێران لە ئەنجامدانی چالاکیی موشەکیی ناگێرێڕتەوە ، وتیشی : موشەکەکانی ئێران بۆ چەکی ناڤۆکی دیزاین نەکراون .

ئێمانوئێل مەکرۆن سەرۆکی فەڕەنسە کە وڵاتەکەی وەک یەکێک لە ئیمزاکەرانی بەرجام تا ئێستا بەڵێنی خۆی بۆ جێبەجێ کردنی ئەم رێککەوتنە بە جێ نەهێناوە ، دوانیوەڕۆی پێنجشەممە لە  پرێس کۆنفڕانسی هاوبەش لە گەڵ دۆناڵد تڕەمپدا گوتی : پاریس و واشنگتۆن ئامانجی هاوبەشیان لە بەرانبەر ئێراندا هەیە و دانوستانی نوێ  دەبێ بۆ پەرەپێدانی بڕگەکانی بەرجام دەستپێ ببێ .




/129