٨ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٨:٤٥
سەیید عەباس موسەوی ڕوو لە مەکرۆن: ھێنانە ئارای بابەتگەلێکی بەدەر لە ڕێککەوتنی بەرجام ھیچ یارمەتییەکی کێشەکە نادات

وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ھەینی لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە وتەکانی بەدەر لە «ڕێککەوتنی بەرجام»ی ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانسا لە دیداری لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند: ھێنانە ئارای ئاوا بابەتگەلێک یارمەتیی پاراستنی ڕێککەوتنی بەرجام نادات.

(ABNA24.com) وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ھەینی لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە وتەکانی بەدەر لە «ڕێککەوتنی بەرجام»ی ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانسا لە دیداری لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند: ھێنانە ئارای ئاوا بابەتگەلێک یارمەتیی پاراستنی ڕێککەوتنی بەرجام نادات.

سەیید عەباس موسەوی وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە وڵاتانی ئەورووپی ھەتا ئێستا بە پێچەوانەی ھێندێک ھەڵوێست و بەیاننامەی سیاسی کەچی لە کردەوەدا لە ڕووی ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانی ھاوپەیوەند بە بەرجامیان و دوای کشانەوەی نایاسایی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی بەرجامیش ھیچیان پێ نەکراوە، ڕاشکاوانی وتیشی: ئەورووپییەکان بەم بابەتانەی بەدەر لە ڕێککەوتنی بەرجام نەک ھەر ھیچ یارمەتییەکی ڕێککەوتنی بەرجام نادەن، بەڵکو بەستێنی بێ متمانەیی زیاتر لە نێو لایەنە ھەنوکەپێبەندی بەرجام ساز دەکەن و یارمەتیی زۆرتری ئەمریکا دەدەن بۆ گەییشتن بەئامانجی کشانەوە نایاساییەکەی لەو ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە کە دیارە لەبەریەک ھەڵوەشانەوەی ڕێککەوتنەکە نەبێ ھیچی تر نییە.

سەیید عەباس موسەوی وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بانگەشەی چەندپاتەکراوو بێ پاڵپشت و دژبەیەکی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەو دیدارەشی بەبێ بایەخ زانی و بە شیاوی پیشانی دانی کاردانەوەیەکی تازەی نەزانی.

ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانسا کە وڵاتەکەی وەکو یەکێک لە ئەندامانی واژۆکەری بەرنامەی تۆکمەی ھەنگاوی ھاوبەش«بەرجام» ھەتا ئێستا بەڵێنەکانی خۆی بۆ ڕاپەڕاندنی ئەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە جێبەجێ نەکردووە، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش لەگەڵ داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە شاری نۆرماندیی فەرانسا، ڕایگەیاند: پاریس و واشێنگتۆن ئامانجگەلێکی ھاوبەشیان لە ھەمبەر دەبێ داونستانێکی نێونەتەوەیی تازە بۆ پەرە پێ دانی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام ئەنجام بگرێت.

ناوبراو لەوپرێس کۆنفرانسە ھاوبەشەدا بانگەشەی ئەوەی کرد کە، پێشگرتن بە دەست ڕاگەییشتنی ئێران بە چەکی ناڤۆکی، کەم کرانەوەی چالاکییەکانی ئێران لە بواری موشەکی باڵستیک، بەرنگار بوونەوەی چالاکییە ناوچەییەکانی ئێران لەو ئەولەوییەتە ھاوبەشانەی فەرانساو ئەمریکا دەبێت لە بارەی ئێرانەوە. ئینجا داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکاش لەو ھەڵمەتە چەواشەکارانەیەدا وتی: ئەمریکاو فەرانسا لە بارەی ئێرانەوە ھیچ ناکۆکییەکیان نییەو ھەردووک وڵات دەیانەوێت لەوە دڵنیا بن کە ئێران دەستی بەچەکی ناڤۆکی ڕاناگات و ئێران نابێ چەکی ناڤۆکیی ھەبێت.

ئەمە لە ھەل و مەرجێکدایە کە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ٢٣ی مای ڕابردوو ، دەستەبەرو گەرەنتیی ڕاستەقینە لە لایەن وڵاتانی ئەورووپی بۆ دابین کرانی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ئێران سەرباری کارشکێنیەکانی ئەمریکا، خۆ تێ نەگەیاندنیان لە دوو فەکتەری دەستەڵات چێکەری وەک بەرنامەی موشەکی و ڕۆڵگێڕانی ناوچەیی ئێران، گەرەنتیی کڕینی نەوت لە ئێران، گەرەنتیی بانکەکانی ئەورووپی لە بارەی وەرگرتن و دانەوەی پارەی سات و سەودای دەوڵەتی و کەرتە تایبەتیەکان لەگەڵ ئێران و بەربەرەکانێی ڕاشکاوانەو ئاشکرای ئەورووپا لە ھەمبەر بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێرانی وەک مەرجەکانی ئێران بۆ بەردەوام کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئەورووپادا ڕاگەیاند بوو.




/129