٨ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٧:٥٦
پەیامی سەرەخۆشیی ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان

ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێونەتەوەیی لە پەیامێکدا سەرەخۆشیی خۆی بە بۆنەی کۆچی دوایی خوشکی سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕاگەیاند.

(ABNA24.com) ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێونەتەوەیی لە پەیامێکدا سەرەخۆشیی خۆی بە بۆنەی کۆچی دوایی خوشکی سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «عەلی ئەکبەر ویلایەتی» ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێونەتەوەیی ڕۆژی ھەینی لە پەیامەکەی دا بۆ خوشکە کۆچکردووەکەی سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان کە بەدرێژایی ئەو ساڵانەی خەبات و بەرخۆدان شان بە شانی بەرەی خۆڕاگری و حیزبوڵڵای لوبنان چالاکیی نواند داوای ڕەحمەت و لێخوشبوونی ئیلاھیی کرد.

پێشتر موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەو عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیش بە جیا لەگەڵ سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان دا ھاودەدرییان دەربڕی بوو و سەرەخۆشییان لێ کرد بوو.

« سەییدە زەکییە نەسروڵڵا» خوشکی سەیید حەسەن نەسروڵڵای سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی پێنج شەممە کۆچی دوایی کرد.





/129