٢٩ ئایار ٢٠١٩ - ٠٩:٠١
پەلاماری بەهاوەنی ترۆریستان بۆسەر "حەماە"ی سوریا

ترۆریستان دوێشەو(سێ شەممە) جارێکی دیکە ناوچە ئاوەدانەکان لەگردووپەڕی باکوری پارێزگای "حەماە" لە ڕۆژاوای سوریایان بەهاوەن پێکا.

(ABNA24.com) ترۆریستان دوێشەو(سێ شەممە) جارێکی دیکە ناوچە ئاوەدانەکان لەگردووپەڕی باکوری پارێزگای "حەماە" لە ڕۆژاوای سوریایان بەهاوەن پێکا.

هەواڵدەریی فەرمیی سوریا"سانا" ڕایگەیاند، ترۆریستان چەند گولـلە هاوەنیان گرتە شارۆچکەی "قمحانە" لە گردووپەڕی باکوریی پارێزگای حەماە.

ئەو پەلامارە زیانی گیانی بەداوە نەبوو بەڵام خەساری لە ئۆتۆمبیل، ماڵ و ژێرخانە گشتیەکانی شارۆچکەی "قمحانە" دا.

ترۆریستان رۆژی شەممەش پەلاماری شاری "سوقەیلەبیە" و شارۆچکەی "عەین کۆروم" لە گردووپەڕی باکوری رۆژاوای پارێزگای "حەماە"یان دا کە بەهۆیەوە چوار کەسی سیڤیل کوژران و حەوت کەسیش بریندار بوون.

لەچەند مانگی ڕابردوودا گرووپە ترۆریستیەکان، پاش شکست هێنانی بەدواوی یەک لەهەمبەر سوپای سوریادا، زیاتر لەڕابردوو ڕوویان کردۆتە پەلاماری بەهاوەن و مووشەکی بۆسەر شارەکانی ئەو وڵاتە.

لەو پەلامارانەدا ژمارێکی زۆر لە شارومەندانی سوری بەتایبەت ژنان و منداڵان کوژراون یان بریندار بوون.

قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ترۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ بوو.

سوپای سوریا لەم دواییەدا بەیارمەتی ڕاوێژکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکیی ڕووسیا توانی دۆسییەی گرووپی ترۆریستیی داعش لەو وڵاتە ببەستێ و کۆتایی پێ بێنێ.

گرووپە ڕەشەکوژەکانی دیکەش ڕوو لە شکست هێنانن




/129