(ABNA24.com) حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی فەرماندەری باڵای گشت هێزە چەکدارەکان رۆژی سێ شەممە لەدوو بڕیاری جیاجیادا ئەمیری سەرلەشکر"سەید عەبدوڕەحیم موسەوی" فەرماندەری گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی وەک فەرماندەری ناوەندی بەرگریی ئاسمانیی خاتەمولئەنبیا و ئەمیری سەرتیپ"عەلیڕەزا سەباحی فەرد"ی بۆ پۆستی فەرماندەریی هێزی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەش دەسنیشان کرد.
بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەقامی مەزنی ڕێبەری، لە دەقی بڕیارەکەی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی فەرماندەری باڵای گشت هێزە چەکدارەکان ڕوو لە ئەمیری سەرلەشکر"سەید عەبدوڕەحیم موسەوی" هاتووە؛ سود وەرگرتن لەهەموو تواناو پتانسێلەکانی هێزە چەکدارەکان و وڵات سەبارەت بەو بابەتە گرینگەو بەرەڤانی و پاراستنی لێبڕاوانەی ئاسمانی وڵات و بەهێزکرانی تۆڕی یەکپارچە، تۆکمە، بەهێز و نوێی سەرکردایەتی و کۆنترۆڵی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی، چاوەڕوان دەکرێ.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی هەروەها لەبڕیاری ئەمیری سەرتیپ"عەلیڕەزا سەباحی فەرد"دا فەرمووی: گەشەپێدان و پتەوکردنی ناخەکیی ئەو هێزە بەتایبەت لە بەهێزکردنی مەشق پێکردن و ڕاهێنانەکان، ڕاگرتنی ئامێر و کەرەستەکان و کەڵک وەرگرتنی بەرچاوی ئەوان، هۆشیاری و لەکاتی پێویستدابوونی ئامادەییەکان بە سودوەرگرتن لە شێوازە جۆراوجۆرەکانی بەرگریی لە تەعامولی کاریگەر و بەهێزکەردا لەگەڵ ناوەندی بەرگریی ئاسمانیی خاتەمولئەنبیا، چاوەڕوانی دەکرێ.
/129
دەسنیشانکرانی فەرماندەری ناوەندی بەرگریی ئاسمانیی خاتەمولئەنبیا و فەرماندەریی هێزی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەش بە بڕیاری فەرماندەری
٢٩ ئایار ٢٠١٩ - ٠٨:٥٥
News ID: 945081
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی فەرماندەری باڵای گشت هێزە چەکدارەکان رۆژی سێ شەممە لەدوو بڕیاری جیاجیادا ئەمیری سەرلەشکر"سەید عەبدوڕەحیم موسەوی" فەرماندەری گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی وەک فەرماندەری ناوەندی بەرگریی ئاسمانیی خاتەمولئەنبیا و ئەمیری سەرتیپ"عەلیڕەزا سەباحی فەرد"ی بۆ پۆستی فەرماندەریی هێزی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەش دەسنیشان کرد.