٢٩ ئایار ٢٠١٩ - ٠٨:٥٢
فەلاحەت پیشە: بایکۆتەکان ، خەڵکی ئێرانی یەکگرتووتر کردووە

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لەنێو ئێرانیانی دانیشتووی نەرویژ، وتی: بەپێچەوانەی ڕوانگەی توندڕەوانی لەسەر دەسەڵاتی واشنگتۆن، بایکۆتەکان بوونەهۆی یەکگرتوویی زیاتری ئێرانیان و بەڕێوەبەرایەتی کردنی باشتری گۆڕانکاریەکان.

(ABNA24.com) سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لەنێو ئێرانیانی دانیشتووی نەرویژ، وتی: بەپێچەوانەی ڕوانگەی توندڕەوانی لەسەر دەسەڵاتی واشنگتۆن، بایکۆتەکان بوونەهۆی یەکگرتوویی زیاتری ئێرانیان و بەڕێوەبەرایەتی کردنی باشتری گۆڕانکاریەکان.

"حیشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە" سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی: زانست پەروەریی و دەسەڵات و کارتێکەریی و بەتایبەت مرۆدۆستیی ئێرانیانی دانیشتووی دەرەوەی وڵات لەهەلومەرجی بایکۆتە سەپێندراوە زاڵمانەکاندا، وەک دەرفەتێکی مەزن بۆ ئێران دێتەئەژمار.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران نەرلەوە لە ڕۆژی سێ شەممەدا و لەدیدار لەگەڵ "ئانیکا هۆتفڵد"ی سەرۆکی کۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەوەیی و بەرگریی پەرلەمانی نەرویژ لە ئۆسلۆ، بەئاماژە بە پەیوەندیی شیاوی دوو وڵات هیوای خواست: ئەو پەیوەندیانە پتر لە ڕابردوو پەرەبسێنێ.




/129