(ABNA24.com) جێگری فەرهەنگی ڕێکخراوەی بەسیجی جەماوەری عێراق(حەشدی شەعبی) ڕەخنەی گرت لە وتەکانی ژمارێک لە ڕێبەرانی عێراقی لەمەڕ پێویستی لە پێشگرتنی هەڵوێستی بیلایەن لە قەیران خووڵقاندنەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا دژی ئێران و ئەو هەڵوێست گرتنانەی بەبێ مانا پێناسە کرد.
"سەید هاشم حەیدەری" جێگری فەرهەنگی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی لە ڕێو ڕەسمی ڕیزگرتنی شەهیدانی ئەلحەشد ئەلشەعبی لە بەغدای پێتەختی عێراق گوتی: لە قەیران نانەوەی ئەمدواییەی ئەمریکا دژی کۆماری ئیسلامی ئێران ژمارێک لە ڕێبەرە عێراقییەکان دەڵێن نابێ بچینە نێو ڕیزبەندییەکان و عێراق دەبێ بی لایەن بێت و خۆی گیرۆدەی ئەم کێشە و قەیرانە نەکات.
ئەو گوتیشی: ئێمە ڕێزدەگرین لەم کەسانە بەڵام ئەم ڕوانگەی ئەوانمان قەربوول نییە چوونکا بە پێچەوانەی دییانەتی ئیسلام، تەشەیۆع و تەنانەت نیشتمانخوازی عێراقییە. ئەلحەیدەری گوتی: لە شەڕی نێوان حەق و باتڵ و زاڵم و مەزڵووم چۆناوچۆن دەکرێ بێ لایەن بین،ئایا لەگەڵ ڕاسپێرییەکانی قۆتابخانەی ئیمام حسەین (ع) و چاوەڕوانیی حەزرەتی مەهدی(عەج)یەکدەگرێتەوە، چۆناوچۆن دەتوانین لە سەرزەوینی عێراق لە سەرزەوینی حسەین و سەرزەوینی حکوومەتی جیهانی مەهدییە، باسی بێ لایەنی و بەشداری نەکردن لە ڕیزبەندییەکان بکەین لە نێون حەق و باتڵ دا. جێگری فەرهەنگی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی گوتیشی: تەنانەت ئەگەر کەسانێک بن کەلە ڕوانگەی دینیی سەیری ئەم پرسە نەکەن، لە ڕوانگەی نیشتمانخوازییش عێراق ناتوانێ بی لایەن بێت.
/129
٢٥ ئایار ٢٠١٩ - ٠٩:٣١
News ID: 944006
جێگری فەرهەنگی ڕێکخراوەی بەسیجی جەماوەری عێراق(حەشدی شەعبی) ڕەخنەی گرت لە وتەکانی ژمارێک لە ڕێبەرانی عێراقی لەمەڕ پێویستی لە پێشگرتنی هەڵوێستی بیلایەن لە قەیران خووڵقاندنەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا دژی ئێران و ئەو هەڵوێست گرتنانەی بەبێ مانا پێناسە کرد.