(ABNA24.com) ڕێبەری هاوپەیمانی فەتحی عێراق جەختی کرد کە نە ئێران خوازیاری شەڕە و نە ئەمریکا.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، هادی عامری ڕێبەری هاوپەیمانی فەتح جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران خوازیاری شەڕ نییە.
ناوبراو زیادی کرد: نە کۆماری ئیسلامی ئێران خوازیاری شەڕە و نە ئەمریکا، تەنیا ئیسرائیل شەڕی دەوێت. ئێمە هۆشداریی دەدەینە عێراقییەکان کە ئاگری ئەو شەڕە نەبن.
عامری وتیشی: بەرپرسایەتی دینی، نەتەوەیی و مێژوویی هەمووان ئەوەیە کە هەوڵ بدەین بۆ دوور کردنەوەی سێبەری شەڕ لە عێراق لە قۆناغی یەکەم و لە ناوچەکە لە قۆناغی دووهەم .
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەگەر شەڕێک ڕوو بدات هەمووان دەسووتێن، جەختی کرد: هەر کەسێک دەیەوێت ئاگری شەڕ لە عێراق دابگیرسێنێت یا نەزانە یا سیخور.
/129
٢٠ ئایار ٢٠١٩ - ٠٧:٠٥
News ID: 942751
ڕێبەری هاوپەیمانی فەتحی عێراق جەختی کرد کە نە ئێران خوازیاری شەڕە و نە ئەمریکا.