(ABNA24.com) فەرماندەی گشتی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی بە باسکردنیی ئەمەی کە سەرزەوینە ئیسلامییەکان گەنجانی جیهادکار و تێکۆشەر بەدی دێنن جەختیکرد: ئەمریکا لە دەستەڵات و هێزی گرووپەکانی خۆڕاگری و جیهادی تۆقاوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆن؛ سەردار سەرلەشکەر"حسەین سەلامی" رۆژی یەکشەممە لە ڕێوڕەسمی مۆعارفەی جێنشین و جێگری هەمەهەنگکەرەوەی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی لە تاران، بە ئاماژە دان بە وڵامی گۆرچکبڕی مۆقاومەی فەلەستین بە تاوانکاریی زایۆنیستەکان بە هاویشتنی پتر لە ٦٠٠ مووشەک گوتیشی: دەستەڵات و هێزی مۆقاومە بووەتە هۆی پاشەکشەی زایۆنیستەکان و ئەمریکا.
سەرلەشکەرسەلامی بەباسکردنی ئەمەی کە ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی لە ڕیبازی لە ناوچوون دان بەڕاشکاوی گوتی: ئەمریکا دوژمنێکە کە بەڕواڵەت بە دەستەڵات و گەورە بەرچاودەکەوێت بەڵام ناوەڕۆکێکی پووچی هەیە.
فەرماندەی گشتی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی بە جەختکردن لە سەرئەمەی ئەمرۆکە شۆرشی ئیسلامی ئێران لە جوانترین ئاسۆی خۆی یانێ ٤٠ ساڵان دایە گوتیشی: ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرەشە جۆر بەجۆرەکانی دوژمنان ئامادەیی تۆکمەی هەیە.
حەزرەتی ئایەتۆڵڵاهۆلعۆزما خامنەیی فەرماندەی مەزنی گشت هێزەکان ١٦ مای ٢٠١٩ لە حوکمگەلێکی جیاجیا سەردار دەریاداری پاسدار"عەلی فەدەوی"وەکوو جێنشینی فەرماندەری گشتی سپا و سەردار سەرتیپی بەسیجی"موحەممەد ڕەزانەقدی" بۆ پۆستی جێگری هەماهەنگ کەرەوەی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی دیاریکرد.
/129
٢٠ ئایار ٢٠١٩ - ٠٦:٤٦
News ID: 942737
فەرماندەی گشتی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی بە باسکردنیی ئەمەی کە سەرزەوینە ئیسلامییەکان گەنجانی جیهادکار و تێکۆشەر بەدی دێنن جەختیکرد: ئەمریکا لە دەستەڵات و هێزی گرووپەکانی خۆڕاگری و جیهادی تۆقاوە.