٢٠ ئایار ٢٠١٩ - ٠٦:٣٧
کەمتەرخەمی ئەورووپاییەکان و کەمکردنەوەی ئەرکەکانی ئێران لە بەرجام

ئەندامی لیژنەی زانستی لقی پێوەندییەکانی نێو دەوڵەتی زانکۆی گیرسۆنی تورکیا گوتی ئێران لە کاردانەوە بە خەمساردی ئەوروپاییەکان سەبارەت بە ئەرکەکانیی لەبەرجام،ئەرکەکانی خۆی کەمتر کردۆتەوە.

(ABNA24.com) ئەندامی لیژنەی زانستی لقی پێوەندییەکانی نێو دەوڵەتی زانکۆی گیرسۆنی تورکیا گوتی ئێران لە کاردانەوە بە خەمساردی ئەوروپاییەکان سەبارەت بە ئەرکەکانیی لەبەرجام،ئەرکەکانی خۆی کەمتر کردۆتەوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ڕادیۆ تورکی ئەستەمۆڵی دەرەوەی سنووری، "عەبباس کارائاغاچلی" لە پێوەندی لەگەڵ کردەوەی ئەورووپاییەکان دوای کشانەوەی ئەمریکا لەبەرجام گوتیشی: ئەورووپاییەکان توانایی بەرەو ڕووبوونەوە لەگەڵ گوشار و زێدەخوازییەکانی ڤاشنگتۆن یان هەبوو بەڵام نەیاندەویست بەرامبەر ئەم گوشارانە تێچوویەکیان هەبێت.

ئەم لیکۆڵەرەی بابەت و مەسەلەکانی سیاسی لە درێژە دا هەڵوێستگرتنی وڵاتانی ئەورووپایی بەرامبەر بە پرسی ناڤۆکی ئێرانی بە ریاکارانە و دووفاقییانە زانی و گوتیشی: هەربۆیە کە ئێرانیش لەکردەوەیەکی جیددی و کاردانەوەی بە جێی بڕیاری گرت دەنگیی زەنگی مەترسی بۆ ئەورووپاییەکان بەرزبێتەوە تا لەم دوو دڵی و شۆبهە ڕزگارییان بێت.

"عەبباس کارائاغاچلی"کاردانەوەی ئەورووپاییەکان بە مۆڵەتی ٦٠ ڕۆژەی ئێرانی وەک نموونەیەکی دیکە زانیوە لەم نابەرابەرییە و گوتی: ئەم پرسە کە ئێران بەرامبەر خەمساردی ئەورووپاییەکان وەها کردەوەیەکی ئەنجام داوە دەبی بە تەواوەتی بە سرووشتی لەقەلەم بدەین بەڵام لایەنی ئەورووپایی لەکردەیەکی دەستپێشخەرانە مۆڵەتی ٦٠ رۆژەی ئێرانی ڕەتکردۆتەوە و ئەمەیس هەمان سیاسەتی گوماناوی و نادییاری ئەورووپاییەکانە بەرامبەر بە ئێران.




/129