١٢ ئایار ٢٠١٩ - ١٣:٣٣
ئەردۆغان هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و عەرەبستان

سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا ڕەخنەی لە جەنایەتەکانی عەرەبستانی سعوودی لە یەمەن و هێرشەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەزە گرت.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە ڕەخنەی توند لە هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرکردەیی عەرەبستان لە شەڕ دژی یەمەن و ڕانەگرتنی هێرشەکانیان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان وتی: هەزاران منداڵی بێ تاوانی یەمەنی لە ئااکمی شەڕێکی پیس، دەبنە قوربانی برسیەتی و قات وقڕی.

ئەردۆغان ئاماژەی کردە سەر گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی کەرتی غەزە و هێرشە دڕندانەکانی ئیسرائیل و زیادی کرد: دەسەڵاتی ئیسرائیل قرزداری بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە و بۆ ئەوەی کە جیهانیان لە چییەتی کارەکانیان ئاگادار نەبنەوە، میدیا و گرووپە فریاکەوتنەکان دەکەنە ئامانج.

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئیسرائیل پێی وایە کە بە هێرش بۆ سەر ڕێکخراوە فریاکەوتنەکان و بە سەپاندنی برسیەتی و هەژاری بە سەر فەلەستینییەکان، دەتوانێت وانەیەکی لەبیر نەکراویان پێ بدات.

ناوبراو بە ئاماژە بە کێشەکانی جیهانی ئیسلام زیادی کرد: لە لیبی تا ڕۆهینگیا، سومالی، ئەفغانستان و عێراق هەر هەموویان لە شەڕ و کێشە چەقیون.

ئەردۆغان لە درێژەدا سەبارەت بە بەڕێوە نەچوونی دادگای دادوەرانە بۆ دادگایی کردنی بکوژەکانی جەماڵ خاشقجی ، وتی: عەرەبستان بە ناردنی ١١ کەس بۆ تورکیا ئەو جەنایەتە گەورەیەی ئەنجام دا.

ئەردۆغان بە عەربستانی وت: دۆسیەی خاشقجی کێشەی ئێمە نییە. بەڵکوو ئەوە کێشەی ئێوەیە، چونکوو ئەوە ئێوە بوون کە کەسانێکتان ناردە تورکیا تا ئەو جەنایەتە ئەنجام بدەن.

وتیشی یەکێتی ئەورووپا کە ڕەخنە لە پارتی داد و گەشە دەگرێت، نە تەنیا هیچ قسەیەک لە سەر دادگاکانی کوودەتا لە میسر ناکات، بەڵکوو ئەندامەکانی داوەتی عەبدول فەتاح سیسی قبووڵ دەکەن و لە گەڵ ناوبراو لە سەر مێزێک دادەنیشن.

............

300