٥ تشرینی دووەم ٢٠١٧ - ١٥:٠٤
ئەمڕۆ دو تەقینەوە لە کەرکوک ڕوی دا

خۆکوژێک لەنزیک فەرمانگەی باری شارستانی کەرکووک لە شەقامی ئەتڵەس خۆی تەقاندووەتەوە

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: دوو تەقینەوەی بەهێز کە یەکێکیان خۆکوژی بووە و ئەوی دیکە لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراون، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کەرکووکیان هەژاند.

"خۆکوژێک لەنزیک فەرمانگەی باری شارستانی کەرکووک لە شەقامی ئەتڵەس خۆی تەقاندووەتەوە".

تەقینەوەی دووەمیش بەهۆی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ئەنجامدراوە و هێزەکانی حەشدی شەعبی لەنێو بارەگای لقی سێ پارتی کردووەتە ئامانج.

تائێستا پێنج کەس بەهۆی تەقینەوەکانەوە کوژراون، 10 کەسی دیکەش بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی کەرکووک کراون، بەگوتەی سەرچاوە هەواڵیەکان کوژراوەکان چەکداری سارایا سەلامی حەشدی شەعبین.

.......................
کۆتایی پەیامی/ 167