بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع. ابنا: حكومه‌تی روسیا رایدهگهنێت: له‌گه‌ڵ پاراستنی سه‌روه‌ریی و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقدایه، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، پێویسته ماف و داخوازیی پێكهاته‌كانی عێراق له رێگای ئاشتیی و دیالۆگه‌وه دابین بكرێن و بپارێزرێن.
له میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی نێوان میخایل بۆ‌گدانۆڤ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا و محه‌مه‌د موسڵی نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق، به‌رپرسه‌كه‌ی روسیا جهختیكردوهتهوه هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی كرملن نه‌گۆڕه و له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقدایه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا له راگه‌یه‌نراوێكدا رونیشیكردوه‌ته‌وه، مۆسكۆ رێز له سه‌روه‌ریی خاكی عێراق ده‌گرێت و پێویسته هه‌موو كێشه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و وڵاته بهپشتهبهستن به‌ده‌ستور یه‌كلایی بكرێنه‌وه.
بۆ‌گدانۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، روسیا خوازیاره سازانی نیشتمانیی له‌ناوخۆی عێراقدا هه‌بێت و سه‌رجه‌م پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له رێگه‌ی دیالۆگێكی به‌رفراوانه‌وه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن.