١٣ تەمووز ٢٠١٧ - ٢٢:٣٩
شەهید بونی سێ چەکداری هێزە ئەمنەکانی عێراقی لە هێرشێکی خۆکوژی داعش

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی‌ خۆكوژی‌ له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی‌ باره‌گای‌ حه‌شدی‌ عه‌شایه‌ری‌ روویداو به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س كوژران

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منی‌ له‌پارێزگای‌ ئه‌نبار، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی‌ خۆكوژی‌ له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی‌ باره‌گای‌ حه‌شدی‌ عه‌شایه‌ری‌ روویداو به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س كوژران و 6ی‌ تر برینداربوون.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: سه‌رچاوه‌كه‌، ئه‌وه‌ی‌ روونكردووه‌ته‌وه‌، دووخۆكوژ كه‌به‌"ئه‌ندامی‌ داعش"، ناوی‌ هێناون، كه‌ پشتێنه‌ی‌ بۆمبڕێژكراویان به‌ستووه‌و جلوبه‌رگی‌ پۆلیسیان له‌به‌ردابووه‌، هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر باره‌گای‌ حه‌شدی‌ عه‌شایه‌ری‌ كه‌له‌شاری‌ " كه‌رمه‌"یه‌.

وتیشی‌، هێزێكی‌ هاوبه‌شی‌ سوپاو حه‌شدی‌ عه‌شایه‌ری‌ كه‌له‌بازگه‌ی‌ باره‌گاكه‌ بوون، توانیویانه‌ یه‌كێك له‌و هێرشبه‌رانه‌ بكوژن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ تریان خۆی‌ ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.