روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند بەهۆی تەقینەوەی ئوتومبێلێکی بۆمبرێژکراو لە پارێزگای ئیدلیبی سوریا 10 کەس کوژران.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا:روانگەی سوری لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە باسی لەوەشکردوە كە تەقینەوەكە لە بازاڕێکی ناوچەی دانا لە باکوری پارێزگای ئیدلیب لە نزیک سنوری تورکیا روویداوە.
بەپێی ئامارەکانی روانگەی سوریی، لەنێو کوژراوەکاندا سیانیان تەمەنیان لە خوار هەژدە ساڵەوەیە و لانی کەم 30 کەسی دیکەش بەهۆی تەقینەوەکەوە برینداربوون.
روانگە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە کە لە نیوە شەوی رۆژی هەینیدا تەقینەوەیەک لە هەمان شار کوژرانی دوو کەسی لێ کەوتبوەوە.
لەسەرەتای ئەمساڵەوە شەڕ لەنێوان کۆمەڵە چەکدارە جیاوازەکانی ئۆپۆزسیۆن ناو بەناو لە پارێزگای ئیدلیب روویداوەو گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانیش داعش بە ئەنجامدانی هێرشەکان تۆمەتبار دەکەن.
پارێزگای ئیدلیب لە ئێستادا گەورەترین پێگەی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوەو دەکەوێتە سەر سنوری تورکیاوە کە یەکێکە لە وڵاتە سەرەکییەکان کە پاڵپشتی ئۆپۆزسیۆن دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی رژێمەکەی ئەسەد.
ئەوەش لە کاتێکدایە میدیاكانی توركیا رۆژی پێنجشهممهی هەفتەی رابردوو لهزاری وتهبێژی سهرۆكایهتی ئهو وڵاته بڵاویانكردهوه كه ئهنقهرهو موسكۆ هێز لهناوچهی ئیدلب له باكوری سوریا بڵاودهكهنهوه، ئهوهش لهچوارچێوهی رێككهوتنی تایبهت به كهمكردنهوهی بارگرژییهكان
........................