٢٩ نیسان ٢٠١٧ - ١٣:٤٠
موشەکە نۆێ کەی کۆریای باکوور شکستی هێنا

خەڵکی کۆریای باکوور لە تەلەڤزیۆنەوە دەڕواننە تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی ئەو وڵاتە

سەرباری ئەو گوشارانەی لەسەرییەتی، کۆریای باکوور مووشەکێکی دیکەی مەودا ناوەندی تاقیکردەوە، بەرپرسانی کۆریای باشووریش دەڵێن، تاقیکردنەوەکە شکستیهێناوە.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: حکومەتی پیونگ یانگ رایگەیاند، رۆژی شەممە 29-4-2017 مووشەکێکی نوێی مەودا ناوەندی تاقیکردووەتەوە ، بەگوتەی بەرپرسانی کۆریای باکوور، تاقیکردنەوەی ئەو مووشەکە پەیامێکی روونی بەرگری نیشتمانییە بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانانی.

بەپێی زانیارییەکان، مووشەکەکە کاژێر 5:30 سەرلەبەیانی شەممە 29-4-2017 بەکاتی پیونگ یانگ ، تاقیکراوەتەوە و بە ئاراستەی باکووری وڵات، 50 کیلۆمەتری بڕیوە.

تاقیکردنەوەی ئەو مووشەکەش لەکاتێکدایە کە ئەمریکا بە تووندی دژی تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی کۆریای باکوورە و دەیەوێت بەهەر رێگەیەک بێت، سنوورێک بۆ توانا ئەتۆمییەکەی پیونگ یانگ دابنێت.

دوای تاقیکردنەوەی مووشەکەکەش، بەرپرسانی ئەمریکا و کۆریای باشوور رایانگەیاند، تاقیکردنەوەی مووشەکییەکەی کۆریای باکوور شکستیهیناوە.