به‌پێی هه‌واڵ ده‌ری ئه‌هلی به‌یت.ع.ابنا: حه‌شدی شه‌عبی لێدوانه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی به تیرۆریست ناوبردنی به توندی ره‌تده‌كاته‌وه‌و به تۆمه‌تێكی ناڕه‌واو ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری عێراق وه‌سفی ده‌كات.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند، لێدوانه‌كه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیا هێرشێكی ناڕه‌وایه بۆ سهرحهشدی شه‌عبی و هه‌روه‌ها تۆمه‌تێكی قێزه‌ونیشه دژی ئه‌و هێزه، جگه له‌وه‌ش پێیانوایه ئه‌و لێدوانه ده‌ستێوه‌ردانه له كاروباری ناوخۆی عێراق.
ئه‌سه‌دی ڕاشیگه‌یاند، له داهاتوودا به‌ره‌سمی وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ده‌نه‌وه كه هێرشی توندی كردوه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی ڕه‌سمی عێراق كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه دانی پێدانراوه.
لێدوانی وته‌بێژه‌كه‌ی حه‌سدی شه‌عبی دوای ئه‌وه دێت، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیا له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا حه‌شدی شه‌عبی به ڕێكخراوێكی تیرۆرستی ناوبرد.