ته‌رمی 40 كوژراوی عێراقی له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی شاری نه‌جه‌فه‌وه گه‌ڕێندرانه‌وه بۆ عێراق كه رۆژی شه‌ممه له ئه‌نجامی دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژیدا له دیمه‌شقی سوریا كوژران.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: ته‌رمی نزیكه‌ی 40 كه‌س له‌و زیاره‌تكاره شیعانه‌ی كه رۆژی شه‌ممه له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له نزیك مه‌زارگه‌ی حه‌زره‌تی سه‌کینه س له شاری دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا كوژران، گه‌ڕێندرانه‌وه بۆ عێراق.
ته‌رمه‌كان له مه‌راسیمێكدا له فڕۆكه‌خانه‌ی شاری نه‌جه‌ف پێشوازییان لێكرا.
ده‌سته‌ی ته‌حریری شام كه گروپێكی نزیكه له رێكخراوی قاعیده‌وه به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ كه رۆژی شه‌ممه له دیمه‌شق ئه‌نجامدرا، به‌پێی ئاماری حكومه‌تی سوریا له‌و دوو ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌دا كه له‌نزیك مه‌زارگه‌یه‌كی شیعه رویاندا، 40 زیاره‌تكاری شیعه‌ی عێراق كوژراون، به‌ڵام روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت 74 كه‌س كوژراون.
هه‌ر له‌و هێرشه‌دا زیاتر له 100 كه‌س برینداربون، كه زۆرینه‌یان عێراقی بون.
١٤ ئازار ٢٠١٧ - ٢٠:٢٩
News ID: 817807
ته‌رمه‌كان له مه‌راسیمێكدا له فڕۆكه‌خانه‌ی شاری نه‌جه‌ف پێشوازییان لێكرا.