وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل تۆمه‌تبار ده‌كات به هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی راستییه‌كان‌و شێواندنی ته‌ورات‌و ده‌ڵێت: ئێرانییه‌كان له‌مێژودا سێ‌جار جوله‌كه‌یان رزگاركردوه.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل جارێكی تر نه‌ك هه‌ر مێژوی هاوچه‌رخ، به‌ڵكو كتێبی پیرۆز و رابردوشی شێواندوه.
له‌سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌یدا بۆ روسیا، له لێدوانێكدا بنیامین ناتانیاهۆ وتی: ئێرانییه‌كان به‌ر له 2 هه‌زارو 500 ساڵ هه‌وڵیانداوه جوله‌كه له‌ناو ببه‌ن.
له‌وه‌لاَمی ئه‌م قسه‌یه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران نوسیویه‌تی: ئه‌وه‌ی جێگای داخه ده‌مارگیری‌و ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی گه‌یشتوه‌ته ئاستێك، گه‌لێك تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه له‌مێژودا سێ‌جار جوله‌كه‌ی رزگار كردوه، كتێبی ئیسته‌ر ده‌ریده‌خات كه چۆن خشه‌یاری پادشای ئێران له‌رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا جوله‌كه‌ی له پلانگێڕی هامان رزگار كرد، جارێكی تر كورشی پادشای ئێران جوله‌كه‌ی له دیلێتیی بابلییه‌كان رزگاركرد، له جه‌نگی جیهانی دوه‌میشدا جوله‌كه‌كان له ئه‌وروپا ده‌كوژران، ئێرانییه‌كان په‌نایان دان.
١٣ ئازار ٢٠١٧ - ١٣:١٥
News ID: 817451
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل تۆمه‌تبار ده‌كات به هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی راستییه‌كان‌و شێواندنی ته‌ورات‌و ده‌ڵێت: ئێرانییه‌كان له‌مێژودا سێ‌جار جوله‌كه‌یان رزگاركردوه