پێشڕه‌ویی هێزه‌كانی عیراق له خۆرئاوای موسڵ به‌رده‌وامه, ئه‌مڕۆش گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌یان كۆنترۆڵكرد
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: فه‌ریق ڕوكن عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵا ڕایگه‌یاند, هێزه‌كانی دژه تیرۆری عیراق به‌رده‌وامن لهپێشڕهویهكانیان له به‌ری خۆرئاوای موسڵ و ئه‌مڕۆش گه‌ڕه‌كی نه‌وتیان ئازادكرد و ئاڵای عیراقیان له بینا به‌رزه‌كانی به‌رزكرده‌وه, وتیشی, هێزه‌كانیان چونه‌ته نێو گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌رانه‌وه و ئێستا شه‌ڕو پێكادانی توند به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵا ڕاشیگه‌یاند, هه‌مو هێزه‌كانی سوپای عیراق له به‌ری ڕاستی موسڵ له چوار هه‌زار سه‌رباز تێناپه‌ڕێت, هه‌ر ئه‌و هێزانه‌ش تا ئێستا دوو هه‌زار چه‌كداری داعشیان كوشتووه.
حه‌شدی شه‌عبیش له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند, هێزه‌كانیان له دووڕیانی حه‌زه‌ر بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعش ڕووبهڕووبونهتهوهو 15 چه‌كداریان لێ كوشتون و زیانی گه‌وره‌یان پێگه‌یاندون.
١٣ ئازار ٢٠١٧ - ١٣:١٠
News ID: 817449
پێشڕه‌ویی هێزه‌كانی عیراق له خۆرئاوای موسڵ به‌رده‌وامه, ئه‌مڕۆش گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌یان كۆنترۆڵكرد