١٢ شوبات ٢٠١٧ - ٠٠:٢٩
هێرشی موشەکی کرایە سەر ناوچەی سەوزی بەغداد

ئەمشەو ژمارەیەک مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوزی شاری بەغدا کران، باڵیۆزخانەی ئەمریكاش زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێدا

ئەمشەو ژمارەیەک مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوزی شاری بەغدا کران، باڵیۆزخانەی ئەمریكاش زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێدا.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا:عەمید جبرائیل زێباری، فەرماندەی فەوجی پاسەوانی پەرلەمانی عێراق بە ابنای راگەیاند "چوار گولـلە هاوەن لە ناوچەی سەوزی شاری بەغدا کەوتووەنەتە خوارەوە".

فەرماندەی فەوجی پاسەوانی پەرلەمانی عێراق گوتبسی "بەپێی زانیارییەکانی ئێمە کەوتنەخوارەوەی ئەو گولـلە هاوەنانە هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە".

هاوكات سەرچاوەیەك لە ناوچەی سەوز راگەیاند، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێداوە، ئەمەش نیشانەی مەترسییەكی جددییە.

رۆژی شەممە 11-2-2017، لایەنگرانی موقتەدا سەدر خۆپیشاندانێكی فراوانیان لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا ئەنجامدا، بەڵام دوای چەند کاژێرێک تووندوتیژی دروستبوو و كاتێك خۆپیشاندەران ویستیان بچنە نێو ناوچەی سەوز، هێزە ئەمنییەكان چەك و گازی فرمێسكڕێژیان لەدژ بەكارهێنان.
...............