راوێژکارێکی باڵای رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت، هەڕەشەکانی ئەمریکا لەسەر تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیکی لەلایەن ئێرانەوە، جێگەی بایەخی تاران نین.
عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری باڵای ايت الله عەلی خامنەیی دەڵێت "ئەمە یەکەمجار نییە ئەمریکا هەڕەشەی لەو جۆرە لە ئێران دەکات و واشنتن خۆیشی دەزانێت ئەو هەڕەشانە بێکەڵکن".
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: ویلایەتی پەرەپێدانی سیستەمی بالیستیکی بە مافێکی وڵاتەکەی دەزانێت و دەڵێت "ئێران پێویستی بە مۆڵەتی هیچ لایەنێک نییە تاوەکو بەرگری لەخۆی بکات".
ئەم وەڵامەی ئێران لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە 2-2-2017 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە دوو تویتدا رایگەیاند، دەبوو ئێران سوپاسگوزاری ئەو رێککەوتنە بکات، کە ئیدارەی ئەمریکا لەگەڵی واژۆکردووە.
ترەمپ دەڵێت "ئێران لەسەر لێواری رووخان بوو، بەڵام رێککەوتنەکەی وڵاتانی زلهێز جارێکی دیکە رووحی بۆ ئێران گەڕاندەوە".
دوا مووشەک کە ئێران تاقیکردەوە، مەوداکەی مامناوەندە و دروستکراوی ئێرانە بەناوی خۆرامشەهر. ئەو مووشەکە 965 کیلۆمەتر بەئاسمانەوە بووە بەر لە تەقینەوەی. بەپێی زانیارییەکانی ئەمریکا تاقیکردنەوەکە سەرکەوتوو نەبووە.
ئەوە 12مین مووشەکی بالیستییە ئێران تاقیدەکاتەوە لەدوای واژۆکردنی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی لەگەڵ ئەمریکا. ئیدارەی ئۆباماش جەختی لەوەکردبووەوە، رێککەوتنەکە رێگری لە ئێران دەکات مووشەکی بالیستی تاقیبکاتەوە
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوای لەئێران کردووە تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستی رابگرێت.
٢ شوبات ٢٠١٧ - ١٩:٥٠
News ID: 809043
ئەمە یەکەمجار نییە ئەمریکا هەڕەشەی لەو جۆرە لە ئێران دەکات و واشنتن خۆیشی دەزانێت ئەو هەڕەشانە بێکەڵکن