سەرۆکی نوێی ئەمریکا، لەماوەی 13 رۆژی سەرۆکایەتییدا، چەند لێدوانێکی دژی ئێران داوە. لە نوێترین لێدوانیشیدا رایگەیاند ئێران زیاتر دەست بەسەر عێراقدا دەگرێت.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رۆژی پێنجشەممە 2-2-2017 لە توویتێکدا لەسەر ئەکاونتی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر رایگەیاند "ئێران زیاتر و زیاتر دەست بەسەر عێراقدا دەگرێت، هەرچەندە ئەمریکا سێ تریلیۆن دۆلاری لە عێراقدا خەرج کردووە".
ترەمپ لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا و لەدوای دەستبەكاربوونیشی رایگەیاندووە، سیاسەتێکی جیاواز لە باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بەرامبەر بە ئێران دەگرێتەبەر. جەختی لەوەش كردووەتەوە رێککەوتننامەی ئەتۆمی هەمواردەکاتەوە و دەستی ئێران لە کاروباری نێوخۆی وڵاتانی ناوچە کورتدەکاتەوە.