به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه له سوریا، سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعش ده‌كوژرێت كه نزیكه له ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكاش ده‌ڵێت: رۆژه‌كانی داعش له شاری موسڵ، به‌ره‌و كۆتایی ده‌چن.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلی بەیت(ع) ، ابنا: پیته‌ر كوك، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد: به‌هۆی بۆردومانێكی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه، ئه‌بو ئه‌نه‌س عێراقی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌رمانده‌یی داعش، كوژراوه.
پیته‌ر كوك ڕوونی كردۆته‌وه: ئه‌بوئه‌نه‌س به‌غدادی، سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعش بوه‌و له ئه‌بوبه‌كر به‌غدادییه‌وه زۆر نزیك بوه، كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه له ناوچه‌ی ڕه‌ققه، كراوه‌ته ئامانج‌و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هاوكاره‌كانی، كوژراون.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، وتیشی: به‌هۆی كوژرانی به‌شێكی زۆر له سه‌ركرده‌كانی، داعش به‌ره‌و لاوازیی ته‌واو دهچێتو تیرۆریستان توانای به‌رگریكردنیان نه‌ماوه‌و له به‌ره‌كانی جه‌نگ هه‌ڵدێن، به‌تایبه‌ت له خاكی عێراق.
٢٠ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٣:١٥
News ID: 806142
به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه له سوریا، سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعش ده‌كوژرێت كه نزیكه له ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی