?>

44 هەزار شەهید و بریندار لە 2300 ڕۆژ هێرشی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن

44 هەزار شەهید و بریندار لە 2300 ڕۆژ هێرشی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن

ناوەندێکی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند کە لە ماوەی 2300 ڕۆژ دەستدرێژی سەربازی هاوپەیمانی سعوودی بۆ سەر یەمەن زیاتر لە 44 هەزار کەس لە ئەو وڵاتە شەهید و بریندار بوون.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گێڕانەوە لە موسەیرە، ناوەندێکی مافی مرۆڤ لە ژیرناوی "عەین ئینسانیە" بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک، ئاماژەی داوەتە سەر ژمارەی شەهید و برینداربووانی هێرشەکانی سعوودی بۆ سەر یەمەن لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو ناوەندەی مافی مرۆڤ ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی 2300 ڕۆژی ڕابردوو 17 هەزار و 176 یەمەنی لە هێرشەکانی عەرەبستان شەهید بوون. هەروەها 26 هەزار و 715 کەسی دیکەش بریندار بوون کە لە نێوانیاندا ژمارەیەکی زۆر ژن و منداڵ دەبینرێت.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*