?>

4 تیرۆریستی داعشی لە سلێمانی دەسگیر کران

4 تیرۆریستی داعشی لە سلێمانی دەسگیر کران

وەزارزەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند ، ئاسایشی سلێمانی توانی 4 تیرۆریستی داعشی لەم پارێزگایە دەسگیر بکات .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەم تیرۆریستە داعشیانە بە پێی مادەی چواری یاسای نەھێشتنی تیرۆریسم داواکراو بوون و لە ھەڵمەتێک دا بە ھاواھەنگیی ئاسایشی سلێمانی گیران . 

 وەزارەتی بەرگریی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە ھەنگاوی یاسایی لە بارەی ئەم تیرۆریستانە ھەڵگیراوە ، جەختی کردەوە ، ھەڵمەتی گرتنی کەسانی داواکراو لە ھەر کوێ بن ، درێژەی دەبێ . 

عێراق ساڵی 2017 دوای سێ ساڵ شەڕ لە دژی داعش ، سەرکەوتن بەسەر گروپی تیرۆریستیی داعشی راگەیاند بەڵام شانە نوستووەکانی ئەم گروپە تیرۆریستیە تا ئێستاش لە ناوچەکانی دیالە ، کەرکوک ، نەینەوا و ئەنبار بە شێوەی پەرت و بڵاو چالاکن . 

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*