?>

25پەرلەمانتاری ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێک لەبارەی کۆتایی هێنان بە لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران بڵاو دەکەنەوە

25پەرلەمانتاری ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێک لەبارەی کۆتایی هێنان بە لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران بڵاو دەکەنەوە

بیست و پێنج پەرلەمانتاری کوردستان لەسەر هاتنی 200 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە و دەڵێن کۆتایی بهێنرێت بە بڕیاری لێبڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە ڕاگەیەندراوی ئەو پەرلەمانتارانەدا هاتووە سەرئەنجامی رێککەوتنی هەرێم لەگەڵ بەغدا ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عیێراقیی، وەکوو قۆناغی سەرەتا، بڕی 200 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لەمبارەیەیشەوە، ئێمەی پەرلەمانتاران هەڵوێستمان بەمجۆرە رادەگەیەنین:

ئەم سەرەتایە دەنرخێنین و بەپێی ئەو زانیارییانەیشی کە لە بڕیارەکەدا هاتووە، ئەم بڕە پارەیە بۆ  مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبێت و نابێت سەرفکردنی بۆ هیچ بوارێکی دیکەبێت.

جەخت دەکەین لەسەر پێویستیی پابەندبوونی حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراقیی بە یاسای بوودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021، کە ئەرک و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان-ی تێدا جێگیر کراوە.

راگێنراوەکە ھەروەھا دەڵێت : کۆتایی بهێنرێت بە بڕیاری لێبڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، وەک چۆن ساڵێک زیاترە بەناوی خۆگونجاندنەوە، بەشێکی مووچەی مووچەخۆران گلدراوەتەوە. بۆیە، هیچ پاساوێک بۆ ئەو لێبڕینە نایاسایی و ناڕەوایە نەماوە و نابێت چیتر خۆگونجاندن لەسەر حسابی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بێت.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*