?>

23 لەسەدی نەوتی هەرێمی کوردستان فرۆشراوەتە ئیسرائیل

23 لەسەدی نەوتی هەرێمی کوردستان فرۆشراوەتە ئیسرائیل

دەوڵەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی مارسی 2021 ی زایینی 23 لەسەد لە سەرجەم 11 میلیۆن و 149 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کراوی خۆیی فرۆشتووەتە ئیسرائیل.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ماڵپەڕی هەواڵی دەرەو مێدیا لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر ڕەوتی فرۆشی نەوتی هەرێمی کوردستان لە مانگی مارچی ئەمساڵ باسی کردووە و هێناویە کە دەوڵەتی هەرێم لە ئەم مانگەدا 11 میلیۆن و 149 هەزار بەرمیل نەوتی بە 6 وڵاتی جیاواز فرۆشتووە.

زیاترین ڕێژەی نەوتی هەرێم بە وڵاتی ئیتاڵیا فرۆشیراوە و ئەو وڵاتە 43 لەسەد نەوتی هەریمی کڕیوە و و پاشان ئیسرائیل بە 23 لەسەدەوە دووهەم گەورەترین کڕیاری نەوتی هەرێم بووە.

بە پێی ئامارێک کە ڕێکخراوی ڕوونبین بۆ ئاشکرا کردنی چالاکییە نەوتییەکانی هەرێم بڵاوی کردووەتەوە، فرۆشی نەوتی هەرێم لە مانگی مارچ بە شێوەی خوارەوە بووە: ئیتاڵیا زیاترین ڕێژەی نەوتی هەرێمی کڕیوە و ئیسرائیل دووهەم بووە و دوای ئەوان یۆنان بە 16 لەسەدەوە سێهەم بووە، ڕۆمانیا بە 5.4  لەسەدەوە چوارەم بووە، ئیسپانیا و کرواتیاش بە ڕیزەوە لە پلەکانی دواتر بوون.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License