٤ ئازار ٢٠٢٦ - ١٥:٤٩
Source: Mehrnews
ئێران 27 بنکەی ئەمریکایی کردۆتە ئامانج

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوی ژمارەی 6ی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستیی 4، لە کرانە ئامانجی 27 بنکەی ئەمریکایی لە ناوچەدا هەواڵی دا.

 لە ڕاگەیێندراوی ژمارە 6ی بەڵینی ڕاستیی 4ی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیدا هاتووە: 27 بنکەی ئەمریکایی لە ناوچەدا، وێڕای بنکەی تەل نۆف، ئەرکانی فەرماندەیی گشتیی ئەرتەشی زایۆنی لە هاکاریا و کۆمەڵگەی گەورەی پیشەسازیی بەرگری لە تلاڤیڤ، بەشێک لە ئامانجەکانی هێرشی مووشەکیی هێزی چەکداریی ئێران بوون.
لەو ڕاگەیێندراوەدا جەخت لەوەش کراوە: هێزی چەکداریی کۆماری ئیسلامی ئێران ناهێڵێت دەنگی ئاژیری مەترسی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان و بنکەگەلی ئەمریکایی بۆ تاوێک بوەستێت و بە پلاری بەردەوام و پەشیمانکەر، هەنگاوی جیاواز و قورس لە تۆڵەکردنەوە نمایش دەدەین.

Your Comment

You are replying to: .
captcha