٢٧ شوبات ٢٠٢٦ - ١٣:٥٥
Source: Mehrnews
هەوڵی کۆنگرەی ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵی سەربزێویەکانی ترامپ لە دژی ئێران

گرووپێک لە یاسادانەران لە کۆنگرەی ئەمریکا دەیانەوێت پرسێک بخەنە دەنگدانەوە کە بەدوای کەم کردنەوەی دەسەڵاتی سەرۆک کۆمار لە بواری شەڕە.

دوابەدوای زیاد بوونەوەی ئاڵۆزیە سەربازیەکان لە نێوان ئەمریکا و ئێران، یاسادانەران لە مەجلیسی نوێنەران و سێنای ئەمریکا بەڵێنیان دا کە هەفتەی داهاتوو گەڵاڵەیەک بخەنە دەنگدانەوە کە ئامانجی سنووردار کردنەوەی دەسەڵاتی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، بۆ هەر جۆرە هەوڵێکی سەربازی لە دژی ئێران بە بێ وەرگرتنی ئیزنی فەرمی لە کۆنگرەیە.
کۆشکی سپی لە کاردانەوە بە دەسپێکی ئەو هەوڵانە لە ناوەندی یاسادانەری ئەمریکا هەر لە ئێستاوە هەوڵێکی بەربڵاو بۆ شکست دانی ئەو گەڵاڵە دەستپێکردووە هەتا ڕێگری بکات لە سنووردار کردنەوەی دەسەڵاتی فەرماندەیی گشتی هێزەکان.

Your Comment

You are replying to: .
captcha