بەشی نێودەوڵەتی:دۆسیەی دانوستانی ئەتۆمی ئێران و ئەمریکا زیاتر لە بیست ساڵە کە بووەتە یەکێک لە دژوارترین و پڕتێچووترین کێشە سیاسیەکان لە سیستەمی نێودەوڵەتی. ئەو دانوستانە نەک سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بەڵکوو سەبارەت بە جۆری ڕوانینی واشنتۆن بە پێگەی ئێران لە هاوکێشە ناوچەیی و جیهانیەکانە. ئەزموونی ساڵانی ڕابردوو نیشانی دەدات کە ئەمریکا بەردەوام لە جیاتی قبووڵ کردنی ڕاستیە ژێئۆپۆتیکیەکانی ناوچەکە ڕێگای گوشار، هەڕەشە و سەپاندنی هەڵبژاردووە و ئەنجامێکی جگە لە چڕ کردنەوەی بێ متمانەیی و ناسەقامگیری بەدەست نەهێناوە.
لە یەکەم ساڵانی هێنانە ئارای پاگەندە سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، ئەمریکا هەوڵی دا کە ئەو دۆسیە بکاتە ئامێرێک بۆ کۆنترۆڵی کۆمار ئیسلامی. گەمارۆی بەربڵاو، گوشاری سیاسی، هەڕەشەی سەربازی و تەنانەت شەڕی دەروونی مێدیایی هەموویان لە چوارچێوەی ستراتیژی پێناسە کرا کە ئامانجی هاندانی ئێران بەرەو پاشەکشێ لە مافی ڕەوای خۆی بوو. بەڵام تێپەڕینی کات نیشانی دا کە ئەو ستراتیژیە نەک سەرکەوتوو نەبووە بەڵکوو بووەتە هۆی تۆکمە بوونەوەی ڕوانگەی بەرخۆدان لە ئێران.
سیاسەتە تاقی کراوەکانی ئەمریکا و شکستە دووپاتەکان
واشنتۆن لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو هەموو ئامێرەکانی بۆ ڕادەست کردنی ئێران بەکار هێناوە. لە کۆدەنگی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بگرە هەتا گەمارۆی تاک لایەنە و هەوڵ بۆ گۆشەگیر کردنی سیاسی ئێران لە ئاستی ناوچەکە و جیهان. تەنانەت بژاردەی سەربازیشی بەردەوام وەکوو هەڕەشەیەک لەسەر کورسی داناوە. بەم حاڵەوە هیچ یەکە لە ئەو ئامێرانە نەیتوانیوە ئێران لە ڕێگای سەربەخۆی خۆی بباتە دەرەوە.
ئەزموونی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 نموونەیەکی ڕوون لە ئەو ڕاستیەیە. ئێران بە نیازپاکیەوە چووە نێو دانوستانەکان و بەڵێنێکی بەربڵاوی قبووڵ کرد بەڵام چوونە دەرەوەی تاک لایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکە نیشانی دا کە کێشەی سەرەکی نە لە دەقی ڕێککەوتنەکە بەڵکوو لە ڕوانگەی ستەمکارانەی واشنتۆندایە. ئەمریکا نیشانی دا کە تەنانەت واژۆی فەرمی خۆشی دەستەبەر ناکات و ئەو بابەتە متمانە بە هەر جۆرە ڕێكکەوتنێکی نوێ لاواز دەکاتەوە.
ئێران وەکوو ڕاستیەکی نکۆڵی نەکراوی ناوچەیی
یەکێک لە هەڵە ستراتیژیەکانی ئەمریکا هەمبەر ئێران لەبەرچاو نەگرتنی پێگەی ڕاستەقینەی ئەو وڵاتە لە هاوکێشە ناوچەییەکانە. ئێران ئەمڕۆ نە ئەکتەرێکی پەراوێزخراو بەڵکوو یەکێک لەە هێزە کاریگەرەکانی ڕؤژاوای ئاسیایە کە لە بواری ئەمنیەتی، سیاسی و تەنانەت ئابووری ڕۆڵی دیاریکەری هەیە. دزەی ئاونچەیی ئێران ئەنجامی سیاسەتی سەربازی و دەفرایەتی خۆجەییە و بە گوشاری دەرەکی لەناو ناچێت.
واشنتۆن ئەگەر بەدوای سەقامگیری ڕاستەقینە لە ناوچەکەیە بە ناچار دەبێت ڕاستیەکان قبووڵ بکات. ئەزموونی قەیرانە جیاوازە ناوچەییەکان نیشانی داوە کە وەلانانی ئێران لە هاوکێسەکان نە مومکینە و نە لە قازانجی ئاسایشی ناوچەییە. دانوستان لەگەڵ ئێران کاتێک واتای هەیە کە ئەمریکا نەک وەک هێزێکی باڵادەست بەڵکوو وەکوو هێزێکی ناوچەیی هاوئاست بێتە مەیدان.
دانوستان یان سەپاندنی دوو ڕێگای جیاواز
دانوستانی ئەتۆمی کاتێک دەتوانێت بگاتە ئەنجام کە ئامانجی چارەسەری کێشەیەکی تایبەت بێت نەک بەکارهێنانی وەکوو ئامێری گوشاری زیاتر. ئەمریکا لە زۆربەی کاتەکاندا هەوڵی داوە دانوستانەکان بکاتە ئامێرێک بۆ وەگرتنی خاڵ و بابەتگەلێک وەکوو توانی بەرگری و سیاسەتی ناوچەیی ئێران بخاتە بەر باسەوە. ئەو ڕوانگە لە چاوی تارانەوە بە واتای سەپاندنی خواستی سیاسی لە چوارچیوەی دیپلۆماسیە.
ئێران چەندین جار ڕایگەیاندووە کە بەرنامەی ئەتۆمیەکەی ئاشتیخوازانەیە و ئامادەیە لە چوارچێوەی مافی نێودەوڵەتی ڕوونکاری پێویست بدات. بەڵام ئەو ڕوونکاریە ناتوانێت تاک لایەنە بێت. هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان، دەستەبەرکاری بڕوا پێکراو و بە فەرمی ناساندنی مافی ئەتۆمی ئێران پێش مەرجی هەر ڕێککەوتنێکی سەقامگیرە.
ڕۆڵی لۆبی ڕووخێنەر و گوشاری ناوخۆیی ئەمریکا
یەکێک لە لەمپەرە سەرەکیەکان لە سەر ڕێگای ڕێککەوتن لە نێوان ئێران و ئەمریکا دزەی لۆبی تایبەت لە پێکهاتەی بڕیاردانی واشنتۆنە. ئەو لۆبهە کە بەرژەوەندی خۆی لە ئاڵۆزی هەمیشەیی دەبینێت بەردەوام هەوڵیان داوە ڕێگای دیپلۆماسی بڕووخێنێت. ئەنجامی ئەو ڕوانگە بەرز کردنەوەی نائەمنی لە ناوچەکە و سەپاندنی تێچووی قورس بە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بوو.
لە ناوخۆی ئەمریکاش درزی سیاسی قووڵ بووەتە هۆی ئەوە کە سیاسەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە تووشی ناسەقامگیری بێت. هەر دەوڵەتێکی نوێ هەوڵ دەدات ڕێگای دەوڵەتی پێشووی بگۆڕێت و ئەو بابەتە متمانەی لایەنی بەرانبەر لەناو دەبات. ئێران بە باشی لە ئەو ڕاستیە تێگەییشتووە و هەر بۆیە لەسەر زەروورەتی وەرگرتنی دەستەبەرکاری بەرچاو جەخت دەکات.
ئاسایشی ناوچەیی لە گرەوی گۆڕینی ڕوانگەی واشنتۆن
سەقامگیری لە ڕۆژاوای ئاسیا بە بێ بەشداری ئێران مومکین نییە. ئەزموونی ساڵانی دوایی نیشانی داوە کە هەر کات ئەمریکا هەوڵی داوە ئێران پەراوێز بخات قەیرانەکان چڕ بووەتەوە. لە بەرانبەردا لە هەر کوێدا هاوکاری و گفتوگۆ جێگای بەرەوڕوو بوونەوەی گرتووەتەوە ئەگەری بەڕێوەبەرایەتی قەیرانەکان مومکین بووە.
بە فەرمی ناساندی مافی ئێران لە چوارچێوەی گرێبەستە نێودەوڵەتیەکان نەک خاڵێک بەڵکوو زەروورەتێکە بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزیەکان. ئەو ڕوانگە دەتوانێت بەستێنی هاوکاری بەربڵاوی ناوچەیی خۆش بکات و ڕێگاکان بۆ چارەسەری قەیرانەکان هەموار بکات. ئەمریکا ئەگەر بەدوای کەم کردنەوەی تێچووەکانی خۆی لە ناوچەکەیە ئەبێ لە سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار بکشێتەوە و ڕوو لە دیپلۆماسی بکات.
کۆی باسەکە
دانوستانی ئەتۆمی ئێران و ئەمریکا لە شوێنێکی هەستیاردایە. ئەزموونی ڕابردوو بە ڕوونی نیشانی دەدات کە ستراتیژی خۆبەدەستەوەدانی ئێران شکستی هێناوە و درێژەی بەس دەبێتە هۆی ئاڵۆزی. ئەمریکا ناچارە قبووڵی بکات کە ئێران هێزێکی ناوچەیی سەربەخۆیە و ناتوانێت بە زمانی هەڕەشەوە لەگەڵی قسە بکرێت.
Your Comment