کشانەوەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک کە لە سەرەتادا لە چوارچێوەی ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی ناوەندی لێک دەدرایەوە، لە هەفتەکانی دواتردا هەم خێراتر و هەم بەربڵاوتر بووەوە، بە شێوەیەک کە لە ماوەیەکی کورتدا، زۆربەی ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانیان لەدەست دا.
گۆڕانکارییە مەیدانیەکانی کوردستانی سووریا لە 6 ی جوونەوە چووەتە قۆناغێکی سەرتر لە پێش بینیە سەرەتاییەکانەوە. بە شێوەیەک کە هێزەکانی هەدەسە لە ئەو ڕێکەوتەوە لە پارێزگاکانی ڕەققە و دێرەزوور و دیکە ناوچەکانیان لەدەست داوە. کە بە پێی داتاکان دەکاتە 21 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆش واتا 42 لەدەستی ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانیان.
مەزڵۆم عەبدی لە ئەو بارەوە دەڵێت کە شەڕی حکومەتی ناوەندی لە دژی هێزەکانی هەسەدە پیلانێکی نێودەوڵەتی لە دژی پڕۆژەی کوردستانی سووریا بووە و بە پلانی تورکیا، توانی سەربازی تورکیا و سووریا، گڵۆپی سەوزی ئەمریکا، بێدەنگی ئیسرائیل و ڕەزامەندی وڵاتانی عەرەبی جێبەجێ کراوە.
هەسەدە جگە لە ناوچە نیشتەجێیەکان لە ڕەقە، حەلەب، دێرەزوور و دیکەی ناوچەکان، چەندین ناوچەی ستراتیژیکیشیان لەدەست داوە، لەوانە
بەنداوی تەبەق لە پارێزگای ڕەقە، بەنداوی ئازادی لە ڕەقە، هێزگەی کارەبای تەبەق، کێڵگەی نەوت و گازی کۆنیکۆ، کێڵگەی نەوتی عومەر، کێڵگەی نەوتی تەنەک، کێڵگەی نەوتی کشمە، کێڵگەی نەوتی جفرە، کێڵگەی نەوتی قەسیرە.
هەروەها ڕاپۆرت کراوە کە بەشێک لە هێزەکانیانی هەسەدەش جودا بوونەتەوە و چوونەتە ڕیزی سوپای سووریاوە .
Your Comment