واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: تەنگەژەکانی هێزی سەربازیی ئەمریکا بووە ئاستەنگێک لە بەردەم هەڵمەتی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە پەیوەندی لەگەڵ قەیرانی ئێران.
ئەو میدیایە زیادیشی کرد: هاوکاتی گوشارە ناوخۆ و دەرەوەییەکان، ترامپ و ڕاوێژکارانی ئاسایشی نیشتمانی پاش لێکدانەوەی بژێرەی هێرش بۆ سەر ئێران، بەپێی هەڵسەنگاندنی تێچووەکان و گوشاری هاوپەیمانانی کۆشکی سپی لە ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ دانبەخۆداگرتن، لەو بڕیارەیان پاشەکشێیان کرد.
اواشنتۆن پۆست هەروەها، تەنگەژەی ئەرتەشی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران و پێشبینینەکرانی پاشهاتەکانی هەر جۆرە سەربزێوییەک دژی کۆماری ئیسلامیی بە هۆکارگەلی تری پاشەکشێی واشنتۆن زانی و جەختی کرد: پێنتاگۆن نیگەرانە کە توانای ئاگری ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا کەمتر لە ئاستی مومکین بۆ دژە هێرشێکی گەورە لە لایەن ئێرانەوە بێت.
Your Comment