٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٤:٣٩
Source: Mehrnews
فەرماندەی پۆلیسی ئێران هۆشداریی توندی دا

فەرماندەی گشتی ئینتزامی ئێران وتی: پۆلیس دابینکەری ئاسایشی ناڕەزایەتیە یاسایەکانە، بەڵام تا دواکەس، بەرەوڕووی، داڕیژەران، بڵاوکەران و بەڕێوەبەرانی ئاژاوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و سەر شەقامەکان دەبینەوە.

سەردار ئەحمەدڕەزا ڕادان فەرماندەی گشتی ئینتزامی بە ئاماژە بە جیاوازی چییەتی نارەزایەتی و ئاژاوە وتی: ناڕەزایەتی مافی یاسایی خەڵکە و ئەرکی ئێمە دابینی ئاسایشی کەسانێکە کە داواکاری ڕەوایان هەیە، بەڵام ئاژاوە پڕۆژەیەکی چەند ڕەهەندی و داڕیژراوە کە بەرەوڕوو بوونەوەی یەکلاییە و چاپۆشی لێ ناکرێت.

ناوبراو بە شی کردنەوەی لایەنەکانی ئاژاوەکان زیادی کررد: لایەنی یەکەم، بەرنامەنووسانی ئاژاوەکانن کە بە گشتی لە خزمەت دەزگا ئەمنی و سیخوڕیەکانن و بەرەوڕوو بوونەوەیان ئەبێ جیدی و یەکلایی بێت. لایەنی دووهەم، بڵاو کەرەکانی ئەو پلانانەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە لە کردەوەدا لە خزمەت هەمان دەزگاگەلەن و لایەنی سێهەم، بەڕێوەبەرانی مەیدانین کە هەوڵەکانی ئاژاوەگێڕان لە شەقامەکان جێبەجێ دەکەن.

فەرماندەی گشتی ئینتزامی وڵات بە جەخت لەسەر بەرەوڕوو بوونەوەی تەواوی هەر سێ لایەنەکە وتی: بە دڵنیاییەوە بەڵین دەدەینە خەڵک هەتا دواکەسی ئاژاوەگێڕان و هەتا دواکەسی بڵاوکەری بەرنامەی ئاژاوەکان دەبینەوە.

هەروەها بە ئاماژە بە گۆڕانکاریە ناوچەییەکان رایگەیاند: هەر ئەو جۆرە کە دوژمنان لە شەڕی 12 ڕۆژە شکستیان هێنا، لە ئەو مەیدانەش شکست دووهەمی ئەمریکا و ئیسرائیلیش دەبینین و جارێکی دیکە ترامپ و نتانیاهۆ ئابڕوویان دەڕژێت، چونکوو ئێران، ئێرانی سەقامگیر و خۆڕاگرە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha