٢٩ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٤:٠٥
Source: Mehrnews
بەرزبوونەوەی ڕێژەی کوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانی عەلەوییەکانی سووریا

لە دوای بایکۆتی خۆپیشاندانی بەربڵاوی عەلەوییەکان بۆ ناڕەزایەتی‌دەربڕین بە هێرشکرانە سەر مزگەوتی عەلەوییەکان لە حومس، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی جۆلانی، لانی‌کەم دوو خۆپیشاندەر لە لازقیە کوژرا و دەیان کەسیش بریندار بوون.

سەرچاوە خۆجێیەکان لە بایکۆتی بێ‌بەزەییانەی خۆپیشاندەران بە تەقینەوەی مزگەوتی ئیمام عەلی(دخ)ی حومس لە شارەکانی لازقیە و تەرتووس لە لایەن تیرۆریستانی سەر بە ڕژیمی جۆلانی هەواڵیان دا و ڕایانگەیاند: لە ئەنجامی دەستڕێژیی تیرۆریستانی سەر بە دەوڵەتی ناوەندیی سووریا بۆ سەر خۆپیشاندەرانی عەلەویی پارێزگا کەنارئاوییەکان، تا ئێستا لانی‌کەم دوو خۆپیشاندەر لە لازقیە کوژراوە و دەیان کەسیش بریندار بوون.

هاوکات میدیا سوورییەکان لە کوژرانی هێزێکی ئەمنی و چەند کەسی سەر بە ڕژیم هەواڵیان دا و ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤیش وێڕای پشتڕاست‌کردنەوەی کوژرانی دوو خۆپیشاندەر، ئاشکرای کرد کە تەرمی کوژراوان گواستراوەتەوە بۆ نەخۆووشخانەی لازقیە.

شایانی باسە، پاش هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر مزگەوتی ئیمام عەلی(دخ) لە شاری حومس و کوژرانی 8 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 20 کەس، لەسەر بانگەوازی شێخ غەزاڵ غەزاڵ، ڕێبەری مەعنەویی عەلەوییەکان، خەڵکی شارەکانی حومس، لازقیە و تەرتووس لە پاریزگا کەنارئاوی و ناوەندییەکانی سووریا ڕژانە سەرشەقام و ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی کە بۆ هۆی هێرش و کاردانەوەی توندی هێزەکانی سووری، دۆخەکە بە ئاراستەی توندوتیژیدا چووە و بشێوییەکان تا ئێستا بەردەوامە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha