٢٨ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٣:٣٤
Source: Mehrnews
جێگیر بوونی تانک و چەکی قورسی ڕژێمی جۆلانی لە گەڕەکە کوردەکانی حەلەب

سەرچاوە خۆجەییەکان ڕاپۆرتیان دا کە هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتی لە شەوی ڕابردووەوە تا ئێستا، تانک و جیهازاتی قورسی خۆیان لە دەڤەری گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب جێگیر کردووە.

 هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سووریا لە شەوی ڕابردووەوە تا ئێستا بە جێگیر کردنی تانک و جیهازاتی قورس لە دەڤەری گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب، چەند هێرشێکیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئاسایش.

سەرچاوە خۆجەییەکان ڕاپۆرتیان داوە کە ئەو هێرشانە بریتی بووە لە هێرشی مووشەکی و چەکی قورس و دوابەدوای ئەوە، خەڵکی گەڕەکەکان ناچار بوون خانووەکانیان بەجێ بهێڵن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha