کەناڵی فاکس نیوز ڕایگەیاند کە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تا ئێستا دەیان هێرشی ئاسمانیان کردووەتەسەر بنکەکانی داعش لە سووریا.
هاوکات کەناڵی ئەلئەخباریە ڕاپۆرتی دا کە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆمەڵێک لە هێرشەکانیان لە بادیەی مەعدان لە ڕیفی ڕەقە، بادیەی حەماد لە ڕیفی دێرەزوور و هەروەها بەرزاییەکانی جەبەل عمور ئەنجام داوە.
بە وتەی ئەو سەرچاوەگەلە، زۆربەی هێرشەکان بۆ سەر هومارەکانی تەقەمەنی و بنکەگەلێک بووە کە وەکوو بنکەی ئۆپراسیۆنی داعش لە ناوچەکە بەکار دەهاتن.
پیت هێگێست وەزیری شەڕی ئەمریکا ڕۆژی شەممە لە دەسپێکی ئۆپراسیۆنێک بە ناوی چاوی واشە لە سووریا هەواڵی دا؛ ئۆپراسیۆنێک کە بە پاگەندەی ناوبراو بە ئامانجی تۆڵە کردنەوە لە هێرشەکەی ئەم دواییە بۆ سەر تەدمەر ئەنجام دەدرێت. ناوبراو لە لێدوانێکدا هەڕەشەی کرد و وتی: ئەوە دەسپێکی شەڕ نییە. ئەمریکای ژێر دەسەڵاتی ترام بۆ بەرگری لە خەڵکەکەی گومان ناکات.
هێزەکانی ئەمریکا لە درێژەی بوونی سەربازی خۆیان لە سووریا زیاتر لە 70 شوێنی پێوەندیدار بە داعشیان لە ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کردە ئامانجی هێرشی ئاسمانی.
Your Comment