فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە یەکەم ساڵڕۆژی ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد، داوای گفتوگۆی نەتەوەیی گشت گیری کرد کە تێیدا، خەڵکی داهاتووی سووریا دیاریی بکات. هەسەدە جەختی کرد کە بە بێ دابینی مافی گەڕانەوەی ئەمن و شەرافەتمەندانەی ئاوارەکان، ڕێگاچارەی سیاسی بە پێشێل کراوی دەمێننەوە.
لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: حکومەتی بەشار ئەسەد کە ئەمڕۆ یەکەم ساڵڕۆژی ڕووخانیەتی، سووریای بەرەو کارسات برد و چەندین دەیە شێوەی جۆراوجۆر توندوتیژی و ستەمی لە خەڵک کرد.
لە درێژەی ئەو بەیاننامە هاتووە: خەڵکی سووریا و کوردەکان لە ساڵی 2012 لە دژی حکومەتی بەعس سەرهەڵدانیان کرد و بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و مرۆڤایەتی گیانی خۆیان فیدا کرد، دەستکەوتەکان کوتوپڕ نین، بەڵکوو دەرەنجامی بەرخۆدان و فیداکاری خەڵک و تێکشکاندنی پڕۆژەی داعش لەلایەن گەنجان و ئازاد کردنی ناوچەیەکی بەربڵاو لە سووریایە. ئەو دەستکەوتانە بە بەرگری خەڵک بەدەست هاتن و ڕۆڵی هەسەدە لە پاراستنی ئاسایش نیشان دەدات. هەروەها هاتووە کە ئەگەرچی حکومەتی بەعس گۆڕانێکی سیاسی تەواو نەبوو، بەڵام بە ورەی خەڵک هاتە دی.
لە بەیاننامەکەی هەسەدە هاتووە: خەڵکی سووریا بۆ چەندین ساڵ لە ژیر ستەمی حکومەتی بەعس، سەرکوت کران، برسی مانەوە، کۆچی زۆرەملێ کران، دیمۆگرافیایان گۆڕدرا و لە مافی بنەڕەتیان بێ بەش کران. لە حاڵێکدا کە هەوڵ دەدرێت داهاتوویەک بیان بنرێت، هزر و بیری هاندەرانە درێژەی هەیە؛ هەندێک لایەن نایانەوێت گۆڕان قبووڵ بکەن و بەرگری لە شێوە کۆنەکان دەکەن. ئەو بیرانە قبووڵ نەکراون و ناتوانن بنەمای نیشتمانێک دابنێن، ڕووخانی حکومەتی ئەسەد هەلێکی مێژووییە بۆ هەموو سووریاییەکان تا نیشتمانی خۆیان لەسەر بنەمای نوێ دابنێن.
هەروەها هاتووە: گفتوگۆی نەتەوەیی بێ وچان و گشت گیر و پێکهێنانی پەیمانێکی کۆمەڵایەتی، مافی ئازادی و یەکسانی دابین دەکات و ڕێگا بۆ بەرەنگار بوونەوەی ستەم دەکاتەوە. سەرەڕای لەناوچوونی حکەمەتی بەعس، هەزاران ئاوارەی عەفرین، گرێسپی و سەرێکانی هێشتا مافی گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان نییە. ڕێگاچارەی سیاسی بە بێ دابینی گەڕانەوەی ئەمن و شەرافەتمەندانە، دادپەروەرانە و گشت گیر نابێت.
لە کۆتاییشدا هێناویانە: لە ئەم خولە هەستیارەدا، هەسەدە وەکوو هێزێکی سەرەکی پارێزوانی لە خەڵک دەمێنێتەوە و لە بەرانبەر هەر جۆرە هێرش و هەڕەشەیەک لە دژی ئاسایشی کوردستانی سووریا دەوەستێتەوە. داهاتووی سووریا ئێستا خەریکە پێک دێت، هەموو لایەنەکانی سەر بە سیستەمی پێشوو خەریکە دەسڕدرێتەوە و هەنگاوگەلێک بۆ چێ کردنی حکومەتی نوێ لەسەر بنەمای ئازادی، دادپەروەری و یەکسانی دەنرێت.
Your Comment