٢ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٤:٣٩
Source: Mehrnews
کاردانەوەی هۆزێکی عەرەب بە هێرش بۆ سەر کوردی سووریا

نوێنەری هۆزی سادولئەشراف هوشداری دا کە هێرشی دەوڵەتی کاتی سووریا بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات وەک هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر هەموو هۆزەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە.

شێخ حەسەن سادە، نوێنەری هۆزی سادولئەشراف لە سووریا و ئەندامی ئەنجومەنی گەورەی هۆزەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕایگیاند کە هەر جۆرە هێرشێکی دەوڵەتی کاتی سووریا بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) بە مانای هێرش‌کردنە سەر هەموو هۆزەکانی ناوچەیە.

ناوبراو بە نادادپەروەرانە خوێندنەوەی ئەو هێرشانە بەتایبەت لە کاتێکدا کە خەڵکی سووریا خوازیاری دەوڵەتێکی دیمەکراتیک و لامەرکەزین، جەختیشی کرد: هێرشی دەوڵەتی کاتی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، دەبێتە هۆی ناسەقامگیری و ناهێمنیی و گەڕانەوە و سەرهەڵدانەوەی داعش.

شێخ حەسەن سادە زیادی کرد: هێزەکانی هەسەدە لە کوڕان و کچانی هۆزە جۆراوجۆرەکانی سووریا پێکهاتوون و بە ئامانجی پاراستنی خەڵکی سووریا، سازدانی دەوڵەتێکی دیموکراتیک، پاراستنی یەکگرتوویی نیشتمانی سووریا و شەڕ لە دژی داعش دامەزراوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha