سەید عەباس عێراقچی لە ئەو گفتوگۆیەدا لەگەڵ بەرنامەی مع موسی الفرعی، سەبارەت بە ناوبژیوانی وڵاتانی سێهەم لە نێوان ئێران و ئەمریکا وتی: پێشتر چەندین جار عومان هەوڵی ناوبژیوانی کردنی داوە و توانیویە دانوستان لە نێوان ئێران و ئەمریکا بکاتەوە ، ئێستاش دەرکەی دانوستان و ناوبژیوانی هەمیشە کراوەیە بەو مەرجەی کە لەسەر بەرژەوەندی لایەنەکان بێت نەک لایەنێک بیەوێت خواستەکانی خۆی بەسەر ئەو لایەنەکەی دیکەدا بسەپێنێت.
هەروەها سەبارەت بە کارەکانی ئیسرائیل وتی: بەداخەوە ئیسرائیل لە ناوچەکە هیچ هێڵێکی سووری نییە و بەردەوام هێرش دەکاتە سەر فەلەستین و دوو ساڵی ڕابردوودا هێرشی کردووەتە سەر حەوت وڵات و لەلایەن ئەمریکا و هەندێک وڵاتی ئەورووپیشەوە پارێزرواوە و پاڵپشتی دەکرێت. ئەو دۆخەش ناوچەکە بەرەو لای بەڕێوەچوون بە یاسای دارستانەوە دەڕوات.
عێراقچی لەسەر پرسی پاڵپشتی ئێران لە هەندێک لایەن وتی: ئەو بابەتە بەداخەوە بووەتە هۆی ئاوەژۆ کەڵکوەرگرتنی لایەنەکان. ئێمە لە ناوچەکە لە گرووپگەلێک پاڵپشتی دەکەین کە تەواو سەربەخۆن و پێمان وایە کە ئامانجی ڕەوا و پیرۆزیان هەیە. پاڵپشتی ئێمە لە ئەوان بۆ کەڵکوەرگرتن لێیان وەکوو ئامراز نییە بەڵکوو ئەوان گرووپگەلێکی سەربەخۆن و ئامانجی خۆیان هەوڵ دەدەن.
ناوبراو سەبارەت بە پێوندی و ڕوانگەی ئێران لەسەر دیمەشق ڕایگەیاند: ئێمە هەمیشە خوازیاری سووریایەکی ئارام و سەقامگیر و یەکپارچە بووین. ئێستا گۆڕانکاری زۆر لە سووریا دەبینین، ئیسرائیل هیرشی بەردەوام دەکاتە سەر سووریا و کێشەکان زیاتر خۆیان دەنوێنن.
درێژەی دا: ئێستا هیچ پێوندیەک لە نێوان ئێمە و حکومەتی سووریا بوونی نییە بەڵام دۆخەکە لە نزیکەوە شوێنگیری دەکەین. هەروەها وتیشی کە ئێمە هیچ پەلەیکمان بۆ پێوندی لەگەڵ سووریا نییە. حکومەتی سووریا تا کاتێک خۆی تێنەگات کە پێوەندی لەگەڵ ئێران بۆ بە قازانجە، هەر لە ئەو دۆخە دەمێنێتەوە.
Your Comment