ڕاپۆرتی دامەزراوەی ئامارگی لە کوردستانی سووریا نیشانی دەدات کە ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا کە لە دڵی شەڕی ناوخۆیی سووریاوە پێک هات، ئەمڕۆ بووەتە یەکێک لە جیاوازترین مۆدێلەکانی حوکمڕانی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین؛ مۆدێلێک کە لەسەر جۆراوجۆری ئێتنیکی و ئایینی، یەکسانی ڕەگەزی، بەشداری بەکۆمەڵ و سیستەمی هاوسەرۆکایەتی دانراوە. ئەو ئەزموونە کە لە ساڵی 2012 بە داهێنانی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک یان پەیەدە دەستی پێکرد، سەرەڕای ڕەخنە و گوشارە دەرەکیەکان، هەوڵ دەدات نموونەیەکی نوێ لە سووریای دیمۆکراتیک پێک بهێنێت.
بە چڕ بوونەوەی شەڕی ناوخۆیی سووریا لە ساڵی 2012 و جەختی حکومەتی بەشار ئەسەد لەسەر شەڕ دژی دژبەرانی چەکدار لە شارە گەورەکان، هێزە حکومیەکان لە ناوچە کوردنشینەکان کشانەوە. ئەو بۆشاییەی دەسەڵات هەلێکی بۆ پەیەدە خولقاند هەتا پڕۆژەی ڕۆژاوا لەسەر بنەمای دیمۆکراسی کۆمۆنال و ئازادی ژنان لە ئەو ناوچە دابنێت.
فەواز یوسف، هاوسەرۆکی ئیدارەی خۆجەر، لە گفتوگۆ لەگەڵ ئامارگی شی دەکاتەوە کە پێکهاتنی ئەو پێکهاتە بەرهەمی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی جۆراوجۆر بریتی لە ئەوانەی کە لە بەرژەوەندیانە، پێک هاتووە. یەکەم ئیدارەی خۆسەر لە ساڵی 2014 لە ناوچەی جزیرە ڕاگەیێندرا و پاشان کۆبانێ و عەفرینیشی پێ زیاد بوو. دوای ئازاد کردنی ڕەقە، دێرەزوور، منبەج و تەبەق لە دەستی داعش لە ساڵەکانی 2016 و 2017 ئەو ناوچانەش پێکهاتەی هاوشێوەیان گرت کە ئەمڕۆ حەشیمەتێک نزیک بە 4.6 ملیۆن کەس دەگرێتەوە.
کێشەی جۆراوجۆری ئێتنیکی بو قبووڵ کردنی کۆمەڵایەتی
پێکهێنانی پێکهاتەیەک کە لەسەر چەند ئێتنیکی بوون و وەلانانی مۆدێلی دەوڵەت-نەتەوەی ناوەندی جەخت دەکات، کارێکی ئاسان نییە. ئیدارەی خۆسەر کۆمەڵێک لە ئێتنیک و گرووپە جیاوازەکان لەوانە عەرەب، کورد و ئاشووریەوە بگرە هەتا ئەرمەنی، چرکس و ئێزدی بەڕێوەبەرایەتی دەکات. سناریب بارسۆم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی سریانی دەڵێت: حکومەت هەمیشە لەسەر ئاژاوەنانەوە دەسەڵاتداری دەکرد، ئێمە بە ئەم پڕۆژەوە ئەو چەرخەیەمان شکست دا.
قبووڵ کردنی ئەو مۆدێلە لەلایەن هەموو گرووپەکانەوە لە سەرەتادا یەکلایی نەبوو. بەهۆی ئەوەی کە پەیەدە پێشنیاردەری ئەو پێکهاتە بوو، هەندێک لایەن ئەوەیان لەسەر بنەمای کورد بوون دەدی. کوهار خاجدوریان لە پارتی یەکێتی ئەرمەنیان شی دەکاتەوە کە لە سەرەتادا، زۆربەی ئەرمەنیەکانی ئیدارەی خۆسەر ئەوەیان بە پڕۆژەیەکی کوردی دەدی.
لەم نێوانەدا هۆزە عەرەبەکان ڕێگایەکی یەکدەستیان نەپێوا. هۆزگەلێک وەکوو شمر، عەقیدات و جبور هاوکاری نزیکیان لەگەڵ ئیدارەی خۆسەر هەبوو بەڵام هەندێک هۆزی دیکە لە پەراوێزخستن و بەشداری کەم سکاڵایان دەکرد.
سەرەڕای مەترسی هەمیشەیی لەلایەن داعشەوە، حکومەتی سووریا و تورکیا و گرووپەکانی سەر بە ئەوانەوە، ڕەوتی تەڤل بوونی کەمینەکان و گرووپە ئایینی و ئێتنیکیەکان بە ناوچەی ئیدارەی خۆسەر درێژەی هەبوو.
جۆری کۆتایی ئەو گرێبەستی کۆمەڵایەتی لە نێوان ئەو ئێتنیک و ئایینە جیاوازانە لە ساڵی 2023 بڵاو کرایەوە کە لەسەر نوێنەرایەتی چەند ئێتنیکی، یەکسانی ڕەگەزی و ئازادی زمان و هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان جەخت دەکات.
پێگەی ژنان؛ 50 لەسەد بەشداری
یەکێک لە بەرچاوترین پێوەرەکانی ئیدارەی خۆسەر، بەشداری بەربڵاوی ژنانە؛ بابەتێک کە لە کۆمەڵگایەکی زۆرینە موحافیزەکار، شۆک دێتە ئەژمار. فەوزا یوسف جەخت دەکات کە لە پێکهاتە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان، بەشداری ژنان 50 لەسەدە و سیستەمی هاوسەرۆکایەتی لە هەموو ناوەندەکان جێبەجێ دەکرێت.
ڕێکاری ئیدارەی خۆسەر: بڕیاری بەکۆمەڵ
لە ئاوەها پێکهاتەیەکی هەمەڕەنگدا، شێوەی بڕیاردان گرینگایەتی زۆری هەیە. بسوم جەخت دەکات کە هەمو ناوەندە بڕیاردەرەکان بە شێوەی بەکۆمەڵ و نەک حزبی بڕیار دەدەن و هەموو ڕوانگەکان تا گەییشتن بە کۆدەنگی لێک دەدرێنەوە. بۆ گرووپە کەم حەشیمەتەکان،بەشێکی دیاری کراو بۆ دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتی لەبەرچاو گیراوە.
داهاتووی ئەزموونی ئیدارەی خۆسەر
سەرەڕای ڕەخنە و کێشەکان، ئیدارەی خۆسەر توانیویە لە دڵی شەڕی سووریا کەشێک بۆ حوکمڕانی چەند ئێتنیکی، بەشداری ژنان و بڕیاری هاوبەش پێک بهێنێت. بەڵام بەردەوام بوونی ئەو مۆدێلە زیاتر لە هەر شتێک پێوەندی بە گۆڕانکاری ناوچەیی، گوشاری دەرەکی و توانی بەڕێوەبەری لە چارەسەری کێشە ناوخۆییەکان و قووڵ کردنەوەی دیمۆکراسی هەیە.
ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا کە ئێستا لە جزیرە هەتا ڕەقە دەگرێتەوە، لە هەوڵدایە جێگرەوەیەک بۆ مۆدێلی ناوەندگەرایی دیمەشق پێشکەش بکات کە لەسەر بەشداری یەکسانی ژنان و پیاواز، جۆراوجۆری ئێتنیکی و زمانی جۆراوجۆر دانراوە.
Your Comment