مەحموود مەوالدی یەکێک لە بەرپرسانی پارتی التحرر الوطنی سووریا جەختی کرد کە ئیسرائیل بازنەی داگیرکاری خۆی لە باشووری سووریای تا دەڤەری دیمەشق پەرەپێداوە.
ناوبراو زیادی کرد: لایەنی ئەمریکیش کۆنترۆڵی ناوچە گرینگەکانی دەڤەری دیمەشق بەتایبەتی ڕێگای پێوەندی نێوان سوەیدا و پێتەختی بە دەستەوەیە. هەروەها کۆنترۆڵی بنکەی الخلخلە لە دەستی ئەمریکییەکانە.
مەوالدی وتیشی: هێزەکانی ئەمریکا کۆنترۆڵی فڕۆکەخانەی بلای کە لە 30 کیلۆمەتری دیمەشقە گرتووەتە دەستەوە و ئەو فڕۆکەخانە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە بەکار دێت.
ناوبراو وتیشی: ئامانج لە کۆنترۆڵی ئەو ناوەندە هەستیارانە بەرگری لە بەرژەوەندیەکانی ئیسرائیلە. لە نێوان جۆلانی و تێلاڤیڤ بۆ دروست کردنی بەستێن بۆ جێگیر کردنی جیهازاتی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل لە باشووری سووریا هاوئاهەنگی هەیە.
چالاکێکی سووریایی ئاماژەی دایە سەر جموجوڵەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ئەو وڵاتە بە هاوکاری جۆلانی.
Your Comment