١٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٤:٠٩
Source: Mehrnews
سەرۆک کۆماری ئێران ڕەخنەی لە دەوڵەت و پەرلەمان گرت

سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی لێکدانەوەی کاردا و هەنگاوگەلی یەکساڵەی دەوڵەت لە ڕاپەڕاندنی پلانی حەوتەمی پێشکەوت، وتی: دەوڵەتی و مەجلیس هۆکاری وەدی‌هاتنی هەڵاوسانن.

مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە لێکدانەوەی کاردا و هەنگاوگەلی یەکساڵەی دەوڵەت لە ڕاپەڕاندنی پلانی حەوتەمی پێشکەوت لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی، وتی: ئەگەرچی توانیومانە تا ڕادەیەک هەندێک کێشەی پێشووی چینە کۆمەڵایەتییەکانی وەک مامۆستایان، جووتیاران، پەرەستاران و خانەنشینان چارەسەر بکەین، بەڵام ئێمە خۆمان، واتە مەجلیس و دەوڵەت بووینەتە هۆی هەڵاوسان.

وتیشی: بە هۆیەی کە ئێمە بە کەمایەسییەوە دێین بوودجە دادەڕێژین، چاوەروانی دروست دەکەین. کاتێک پارەیەک لە ئارادا نییە، ئەنجامەکەی دەبێتە هەمان گرانییەک کە هەیە.

پزشکیان ڕوو لە نوێنەرانی مەجلیس جەختی کرد: دەبێ یارمەتیمان بدەن کە بوودجەی بەبێ کەمایەسی بنووسین. بوودجەی بێ کەمایەسی واتە گەشەی هاوسەنگ. دەنا ئەم کەمایەسییەی ئێستا هەڵاوسانی بەدواوەیە و ئەم هەڵاوسانەش دەکەوێتە سەر شانی خەڵکی؛ خزمەت بە خەڵکی وڵات ئەرکی سەر شانی هەمووانە و ئەوە گرینگە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha