ڕێکخراوی هەواڵگریی سپای پاسداران لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد: لە هەڵمەتە ئەنجامدراوەکان لە لایەن ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپا، تۆڕێکی دژە ئەمنیی ژێر چاودێریی دەزگا سیخۆڕییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوخۆی ئێران، ناسێندرا و پاش چەند ڕۆژ چاودێری و پێوشوێنگرتن لە هەڵمەتێکی هەواڵگرانەدا تێکشکا.
لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: ڕژیمی زایۆنی وەک هیزی جێگرەوەی ئەمریکا لە ناوچەدا، پاش شکستی لە شەڕی 12 ڕۆژەدا، سیاسەت و پیلانەکانی بە ئاراستەی تێکدانی ئاسایشی گشتیدا بردووە، بەڵکوو بە خەیاڵی خۆی لەو ڕێگەیە بتوانێ شکستی شەرمەزارانەی لە بواری سەربازیدا قەرەبوو بکاتەوە.
ئیتلاعاتی سپا ئاماژەی بەوەش داوە: ئەو ڕژیمە لەو پێناوەدا تۆڕێکی لە کەسانی هەڵفریوێندراو و خۆفرۆشیان بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات لە نیوەی کۆتایی پاییزی 1404 ڕێکخستبوو کە بە ئیزنی خودا و بە هوشیاریی پاسدارانی بێناوی ئیمام زەمان لە ڕێکخراوی هەواڵگریی سپا، ئەندامانی ئەو تۆڕە کەوتنە داوی هەواڵگرانە و دەستگیر کران.
Your Comment